بەها ئەعڕەجی: عێراق کاریگەری دەکاتە سەر گۆڕاوە ناوچەییەکاندا وحکومەتی سودانیش لە شەڕدا دووری خستووەتەوە
بەها ئەعڕەجی جێگری پێشووی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەمڕۆ شەممە دووپاتی کردەوە کە "عێراق سەلماندی کە هەم کاریگەرە و هەم لەژێر کاریگەری پێشهاتەکانی ناوچەکەدا نییە".
لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا کە موتەڵع بەدواداچوونی بۆ کردووە ، ئەعڕەجی وتی، "عێراق سەلماندی کە کاریگەرە، بەڵام کاریگەری گۆڕانکارییە ناوچەییەکان لەسەر نییە"، جەختیشی لەوە کردەوە کە "پێویستە عێراقییەکان بۆ بەرژەوەندییەکانی خۆیان کاربکەن".
وتیشی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران لەهەڵبژاردنەکانی داهاتوودا پشت بەحیزبەکان نابەستێت بەڵکو پشت بەدەنگی گەل دەبەستێت.،ئاماژەیشید: "پێوەرەکەی سەید موقتەدا سەدر بۆ ڕەزامەندی حکومەت قبوڵکردنی شەقامە و ئەمەش لەگەڵ سودانیدا ڕوویداوە".
ئاماژەی بەوەشکرد: ئەوەی لە یاریگای ئوردن ڕوویدا نوێنەرایەتی هەڵوێستی حکومەتەکەیان ناکات و دەبێت بەپێی قورساییەکەی مامەڵە لەگەڵ دۆخەکەدا بکەین،جەختیشی کردەوە کە گرنگترین دەستکەوتی حکومەتەکەی سودانی ئەوەیە کە عێراقی لە مەترسییەکانی شەڕی ناوچەیی دوور خستووەتەوە.
