بەهۆی ئاگرەکەی پێنجوێن دوو كه‌س برینداربون و كه‌سێكش له‌سه‌ر كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه ده‌ستگیركراوه
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستانی پارێزگای سلێمانی ڕایگه‌یاند، ئاگرەکەی سنوری قەزای پێنجوێن تا ئێستا بەردەوامی هەیە و کۆنتڕۆڵ نەکراوە سنوری چەند گوندێکی وەک هەڵاڵاوا، مەسۆ، کێلو، نزارە، دەرەگورگانی گرتوه‌تەوە و به‌هۆیه‌وه دو كه‌س برینداربون و كه‌سێكش له‌سه‌ر كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه ده‌ستگیركراوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستانی پارێزگای سلێمانی له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە باسی له‌وه‌كردوه، "لەگەڵ دەستپێکی ئاگرەکە تەواو هێزەکانی پۆلیسی دارستانی سلێمانی بەسەرپەرشتی و ئامادەیی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیمان و بەبەشداری مەفرەزەکانی پەشی پۆلیسی دارستانی پێنجوێن و بنکەکانی سەیدسادق و بنکەکانی شارەزور و بنکەکانی قەرەداغ و بنکەکانی هەروەها بەشی سلێمانی و بارەگای بەڕێوەبەرایەتیمان ئامادەبون".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، تیمەکانی بەرگری شارستانی هەروەها تیمی خۆبەخش و دڵسۆزی ڕێکخراوی ملەکەوە هەروەها دانیشتوان و گوندنشینانی دڵسۆز و خەمخۆر بەوپەڕی دڵسۆزی تا ئەم ساتە بەشدارن لە هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە، بەڵام بەهۆی سەختی ناوچەکە و مەترسی هەبونی مین کاری تەواوی تیمەکان سەخت بوە.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه، "بەهۆی ئەو ئاگرە و تا ئێستا چەند بریندارێک هەیە کە دو هاوڵاتی دڵسۆز و خۆبەخشن لەگەڵ بەڕێوەبەر پۆلیسی دارستانی پێنجوێن و لە ئێستادا لەژێر چارەسەدان، هه‌روه‌ها لە ئێستادا کەسێک بەتۆمەتی کەوتنەوەی ئاگرەکە دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوە و بەدواداچون بەردەوامە".
