بەهۆی گەردەلوولی فینگال لانی کەم 19 کەسی لە هیندستان و سریلانکا گیانیان لەدەستداوه
بەهۆی گەردەلوولی فینگال لانی کەم 19 کەسی لە هیندستان و سریلانکا گیانیان لەدەستدا و بووە هۆی لافاو لە ویلایەتی تامیل نادو و هەرێمی پوندیچێری دوای ئەوەی ڕۆژی شەممە لە کەناری بەنگالەوە بۆ کەناری باشووری هیندستان پەڕییەوە.
بەڕێوبەرایەتی کەشناسی هیندستان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڕایگەیاند، کە لە ناوچەی پۆندیچێری لە ماوەی 24 کاتژمێردا زۆرترین باران باریوە.
بەرپرسانی فڕۆکەخانەی هیندستان دەڵێن: گەشتەکانی شارەکە ڕۆژی شەممە بۆ ماوەیەکی کاتی ڕاگیراون بەڵام لە بەیانی ڕۆژی یەکشەممەوە دەستیان پێکردووەتەوە.
ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی میدیا ناوخۆییەکان بڵاویانکردووەتەوە نیشانی دەدەن کە بای بەهێز و بارانێکی زۆر شەقامەکانی گرتووەتەوە و بەلەمەکان بۆ ڕزگارکردنی هەندێک لە دانیشتووان بەکاردەهێنرێن.
سوپای هیندستان ئۆپەراسیۆنی فریاگوزاری لە پوندیچێری بۆ دانیشتووانی ناوجەرگەی زریانەکە بەڕێوەدەبات، لەکاتێکدا بارانبارین لە چێنای کەمبووەتەوە.
لە سریلانکا، دوایین داتای سەنتەری بەڕێوەبردنی کارەساتەکانی کۆڵۆمبۆ، دەریدەخات کە 16 کەس لەو وڵاتە گیانیات لەدەستدا و بارانێکی بەخوڕ زیانی بە 138،944 خێزانی لێکەوتووەتەوە.
