بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی هاوڵاتیان ئاگاداردەوکاتەوە
ئەمڕۆ هەینی، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگاداری شۆفێران دەکات و داوایان لێ دەکات پابەندی یاساو ڕێنماییەکانی هاتوچۆ بن.
هاتوچۆی سلێمانی لە بەساننامەیەکدا رایگەیاند:- بەهۆی نزمبونەوەی پلەکانی گەرماو دروستبوونی تەمێکی زۆر لەشاری سلێمانی و دەوروبەری و کەمبونەوەی ئاستی بینین، داوا لە شۆفێران دەکەین خێرایی ئۆتۆمبێلەکانیان کەمبکەنەوە، گرنگی بدەن بەلایتی ئۆتۆمبێلەکان، بەتایبەت لایتی تەم بەکاربهێنن و بەدووربن لەبەکارهێنانی لایتی بەرز (فوول لایت)، ئەو ئۆتۆمبێلانەش کە لایتی ئۆتۆمبێلەکانیان کار ناکات، نەهێندرێنە سەر شەقام، تاوەکو بەدووربن لەڕووداوی هاتوچۆ.
هەروەها لە بەیانامەکەدا هاتووە :-داواش لەشۆفێران دەکەین، بۆ کارێکی زۆر پێویست نەبێت سەردانی ڕێگەکانی دەرەوەی شار نەکەن، چونکە لەچەندین شوێندا تەم هەیەو ئاستی بینین بۆ چەند مەترێک کەمبوەتەوە.
