بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی داوایەک ئاڕاستەی هاوڵاتییان دەکات
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی بڵاوی كردەوە، داوا لە هاوڵاتییان دەكەین ڕێگە بە هیچ كەسێكی نەناسراو نەدەن ئامێری پەیوەندی یان مۆبایلەكەیان بۆ پەیوەندیكردن یان ناردنی نامە بەكار بهێنێت، چوونكە لەوانەیە مەبەستی ئەنجامدانی تاوانێك بێت.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا هۆشداریی دەداتە هاوڵاتییان و داوا دەكات ڕێگە بە هیچ كەسێكی نەناسراو نەدەن ئامێری پەیوەندیی یان مۆبایلەكەیان بۆ پەیوەندیكردن یان ناردنی نامە بەكار بهێنێت، چونكە لەوانەیە مەبەستی ئەنجامدانی تاوانێك بێت.
دەشڵێن، دانانی كامێرای چاودێری بۆ ماڵ و شوێنی كارەكەت خۆپارێزییەكی باشە بۆ پاراستن لە تاوان وە یارمەتیدەرێكی باشیشە بۆ پۆلیس بۆ خێرا دۆزینەوەی تۆمەتباران.
جێگای ئاماژەیە، لە ئێستادا وەك چاودێران دەڵێن، ڕێژەی تاوانكارییەكان بە تایبەتی ڕووداوەكانی كوشتن لە ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان ڕووی لە زیادبوون كردووە و داوا لەلایەنە پەیوەندیدارەكان دەكەن ڕێكای پێویست بگرنەبەر.
