بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی تۆمەتبارێکی هەڵهاتوو دەستگیر دەکات
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند کە مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سهیدسادقی سهر بەبەشی پۆلیسی سەیدسادق تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە لەلایەن دادگای كهلارهوه فەرمانی دەستگیركردنی هەبوو.
لە بەیاننامەیەکی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی هاتووە، دوای ئەوەی فەرمانێكی دەستگیركردن لەلایەن دادگای كهلارهوه گەیشتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بۆ دهستگیركردنی تۆمهتبارێك کە بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی و بەتۆمەتی دزیکردن داواکراو بوو، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و سەرەنجام توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی سهیدسادقهوه تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت.
لەئێستادا تۆمەتبار (پ، أ، س) بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوە و دوای تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكان ڕەوانەی شوێنی داواكراو دەكرێتەوە.
