بەڕێوەبەری بانکی ڕافیدەین ڕینمایی دەدات ئاسانکاری بکرێت له پێدانی قەرز
ئەمڕۆ شەممە"عەلی کەریم حسێن" بەڕێوەبەری گشتی بانکی ڕافیدەین،ڕێنماییدا لە ئاسانکاری بۆ ڕێکارەکانی پێدانی قەرز بە کڕیاران و پەرەپێدانی میکانیزمی کاری بانکی.
بانکی ڕافیدین لە بەیاننامەیەکدا رایگدیاند: "عەلی کەریم حسێن" بەڕێوەبەری گشتی بانکی ڕافیدەین،ڕێنماییداوە بە لقەکانی بانکەکەی بۆ ڕێکارەکانی پێدانی ئاسانکاری قەرز بە کڕیاران و پەرەپێدانی میکانیزمی کاری بانکی. بەپێی بەیاننامەکە" بەڕێوەبەری گشتی بانکەکە لە میانی کۆبوونەوەی ئاسایی بانکەکە،کە ئەمرۆ شەممە لەگەڵ بەڕێوەبەرانی بەشێک لە لقەکان بەڕێوەچوو، ڕێنماییدا بە سەرجەم ستافی بانکەکە بە بەڕێوەبەرانی بەش و لقەکانیشەوە،شوێنی کارەکەیان بگۆرن و ئامادەییان لەبانکەکە بەجێبهێڵن و بچنە سەنتەر و دوکان و قوتابخانەکان و زانکۆ حکومی و ئەهلیەکانی ناوچەی جوگرافیای خۆیان، بە مەبەستی ڕاکێشانی کڕیاران،هەروەها پێداچوونەوە بەو خزمەتگوزارییە بانکیانەی کە پێشکەشیان دەکرێت، و کردنەوەی ئەژمێری بانکی،هەروەها دابینکردنی پارە بۆ چالاکییە ئابوورییەکان ئەمەش پێویستی بە فراوانکردنی چالاکی کارەکانیان هەیە، وەک هەنگاوێکی گرنگ بۆ بوژاندنەوەی کەرتی تایبەت.
