تاران تێکشاندنی فڕۆکەیەکی جەنگیی "ئێف-١٥"ی لە باشووری وڵات ڕاگەیاند
ئەمڕۆ یەکشەممە (٢٢ی ئازاری ٢٠٢٦) ڕایگەیاند کە لە ڕێگەی سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانییەوە، فڕۆکەیەکی جەنگیی جۆری (F-15)ی لە باشووری وڵات خستووەتە خوارەوە، کە بەهۆیەوە لە نزیک دوورگەی هورمز لە کەنداوی عەرەبی تێکشکاوە.
تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران، پشتبەستن بە بەیاننامەیەکی بارەگای بەرگریی ئاسمانی هاوبەش، بڵاویکردەوە: "پێش چەند کاتژمێرێک فڕۆکەیەکی جەنگیی جۆری (ئێف-١٥)ی سەر بە دوژمن لە باشووری وڵات کرایە ئامانج."
لە بەیاننامەکەدا هاتووە: "فڕۆکەکە لەلایەن هێزەکانی بەرگریی ئاسمانی سوپاوە و بە موشەکی زەوی-بۆ-هەوا خراوەتە خوارەوە و لە نزیک دوورگەی هورمز لە کەنداوی عەرەبی تێکشکاوە، هەروەها لێکۆڵینەوە لە چارەنووسی فڕۆکەکە و فڕۆکەوانەکەی دەستیپێکردووە."
هاوکات ئاژانسی (تەسنیم)ی ئێرانی لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئێکس"، ڤیدیۆیەکی پەیوەندیدار بەو ڕووداوەی بڵاوکردووەتەوە.
