تاران ستایشی عێراق دەکات: سوپاس بۆ مەرجەعییەت و گەل و هێزە سیاسییەکان
محەممەد کازم سادق باڵوێزی کۆماری ئیسلامی ئهمڕۆ سێشەممە وێڕای سوپاسی مهرجهعی ئایینی و گەلی عێراق بۆ پشتیوانی لە گەلی ئێران.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی عێراق لە راگهیندراوێكدا کەموتەڵع بەدواداچوونی بۆ کردووە تێیدا، ڕایگەیاندووە، "سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق، شێخ هومام حەمودی، پێشوازی لە محەمەد کازم سادق باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی لە بەغدا کرد"، له راگهیندراوهكهدا ئاماژە بەوە دراوه کە "سادق سوپاسی جەنابی مهرجهعی ئایینی باڵای عێراقی کرد بۆ ئەوە هەڵوێستی بوێرانە و دڵسۆزانە ، و سوپاسی گهلی عێراق و هێزە سیاسییەکانی کرد بۆ هەست و سۆزی برایانە بەرز و پشتیوانی و فشارە جەماوەرییەکانیان کە خۆڕاگریی براکانیان لە کۆماری ئیسلامیدا بەهێزتر کرد".
کە بە پێی راگهیندراوهكه لە میانی دیدارەکەدا شێخ حەمودی جەختی لەوە کردەوە "کۆماری ئیسلامی مۆدێلێکە لەوەی کە نەتەوەیەک دەبێ چی بێت: بوێری، ئیرادەی ئازاد و هێز شەڕێکی بۆ بەرگریکردن لە کەرامەتی تەواوی نەتەوە ئەنجامدا".
ڕوونیشی کردەوە کە "حیکمەتی ئیلاهی سەید خامنەیی و وردبینیی سەرکردایەتی و بەهێزی ئیمانی حوسێنیی گەلی ئێران زامنی سەرکەوتن بوو". ههروهها ئاماژه بۆ ئهوهیش كرا كه هەوڵی نائومێدانەی ترامپ بۆ ڕزگارکردنی ڕژێمی نەتانیاهۆ، متمانەی بە گەورەیی ئەو سەرکەوتنەی کۆماری ئیسلامی بەدەستی هێناوە و گرنگییەکەی لە پاراستنی هاوسەنگی هێز لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەهێزتر کردووە.
