تاران هەڵوەشاندنەوەی جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانی خۆپیشاندەران؛ رەتکردەوە
داواکاری گشتی تاران لێدوانەکانی سەرۆکی ئەمریکای لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی جێبەجێکردنی بڕیاری لە سێدارەدانی سەدان زیندانی لە ئێران ڕەتکردەوە و بە "قسەی بێمانا و بێهۆکار" ناوی برد.
میدیای ئێران وایر بڵاویکردووەتەوە، عەلی ساڵحی داواکاری گشتی تاران ئەمڕۆ شەممە بەبێ ئاماژەدان بە وردەکارییەکان، ڕایگەیاندووە "سەبارەت بە دۆسیەی ژمارەیەکی زۆر لە خۆپیشاندەران، بڕیاری تۆمەتبارکردنیان دەرچووە و نێردراون بۆ دادگا".
ساڵحی وتیشی "هەڵوەشاندنەوەی جێبەجێکردنی بڕیاری لە سێدارەدانی سەدان زیندانی لە ئێران قسەی بێمانا و بێهۆکارە".
لێدوانی داواکاری گشتی تاران دوای ئەوە دێت، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە دۆخی خۆپیشاندەرانی دەستبەسەرکراو لە ئێران هەڵوێستی وەرگرت و رایگەیاند، لە ئەگەری جێبەجێکردنی بڕیارەکانی لەسێدارەدان ویلایەتە یەکگرتووەکان کاردانەوەیەکی "زۆر جددی" نیشان دەدات، ژمارەی خۆپیشاندەری دەستبەسەر کراو زیاتر لە 800 دۆسیەیە.
