ترامپ لە کۆشکی سپی میوانداری لەسەرجەم یاریزان و ئەندامانی ئینتەر میامی کردوو و میسیش ئامادەبوو
ترامپ لە کۆشکی سپی میوانداری لەسەرجەم یاریزان و ئەندامانی ئینتەر میامی کردوو و میسیش ئامادەبوو.
وەک نەریتی ساڵانە سەرۆکی وڵاتی ئەمریکا لە کۆشکی سپی پێشوازی لە پاڵەوانی خولی وڵاتەکەیان دەکەن و ئەم ساڵیش پێشوازی لە ئینتەر میامی کرا بەبۆنەی بردنەوەی نازناوەکە لە وەرزی رابردوو.
لە مەراسیمەکەدا دۆناڵد ترامپی سەرۆکی ئەمریکا وتارێکی پێشکەشکردوو و سەرەتا باسی جەنگی ئەمریکا و ئێرانی کردوو و وتی پێویستە سەرجەم چەکدارانی ئێران خۆیان رادەست بکەن.
پاشان ترامپ باسی تۆپی پێی کردوو و بەخێرهاتنی لیۆنێل میسی و هاورێیکانی کردوو و ئاماژەی بەوەکرد کە دڵخۆشە بەبینینی میسی.
دۆناڵد ترامپ جەختی لەوەش کردەوە کە لیۆنێل میسی یەکێکە لە یاریزانە گەورەکانی جیهان و لەگەڵ رۆناڵدۆ هاندەرێکی زۆرییان هەیە.
سەرۆکەکەی ئەمریکا باسی لەوەشکرد کە لویس سوارێز هێرشبەرێکی زۆرباشی تۆپی پێیە و خۆشحاڵە بەبینینی.
پاشان لەکۆتاییدا ترامپ وتی کە کورەکەی هاندەری سەرسەختی میسی و رۆناڵدۆیە.
