ترامپ: هیندستان و ڕووسیامان لە دەستدا بۆ بەرژەوەندی چین
ئەمڕۆ هەینی دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا، ، جەختیکردەوە کە ویلایەتە یەکگرتووەکان هیندستان و ڕووسیای لە دەستدا بۆ بەرژەوەندی چین.
سەرۆکی ئەمریکا، لە پۆستێکدا لە پلاتفۆرمی سۆشیاڵ میدیای خۆی (تروث سۆشیال) نووسی: "پێدەچێت ویلایەتە یەکگرتووەکان هیندستان و ڕووسیای لە دەستدابێت بۆ چینێکی قووڵتر و تاریکتر".
لێدوانەکانی ترامپ دوای کۆبوونەوەی سەرکردەکانی هیندستان و چین و ڕووسیا لە پەراوێزی لووتکەی ڕێکخراوی هاوکاری شانگهای هات، کە نیگەرانییەکانی ئەو سەبارەت بە پێکهێنانی هاوپەیمانییەکی بەهێز وروژاند کە ڕەنگە هەڕەشە لە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا بکات.
ترامپ لەسەر ئەم کۆبوونەوانە وتی: "ڕەنگە داهاتوویەکی درێژ و گەشەسەندوویان پێکەوە هەبێت!".
ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە کە پەیوەندی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکان و هیندستان گرژی تێدایە بەهۆی سەپاندنی باجی گومرگی لەلایەن ئیدارەی ترامپەوە لەسەر کاڵا هیندییەکان، ئەمەش وای کردووە هەندێک شیکەرەوە بڵێن کە "سیاسەتەکانی ترامپ ڕەنگە هیندستان بەرەو بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ چین و ڕووسیا ببات.
