تره‌مپ بۆ نه‌ته‌نیاهۆ: ئه‌گه‌ر دانوستان شكستیهێنا هێرشبكه‌نه‌سه‌ر ئێران
ئاژانسێكی ئه‌مریكی ئاشكرایده‌كات، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له میانی كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له مار-ئه لاگۆ به بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیلی ڕاگه‌یاندوه، ئه‌گه‌ر هیچ ڕێككه‌وتنێك له نێوان واشنتن و تاران‌دا نه‌كرا، پشتگیری ئیسرائیل ده‌كات بۆ هێرشكردنه سه‌ر به‌رنامه‌ی موشه‌كی بالیستیكی ئێران.
به‌گوێره‌ی وته‌ی دو سه‌رچاوه كه بۆ ئاژانسی CBS قسه‌یان كردوه، گفتوگۆی ناوخۆیی له نێوان به‌رپرسانی باڵای سه‌ربازی و هه‌واڵگری ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری پشتیوانی له خولێكی نوێی هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران ده‌ستیپێكردوه.
وتوێژه‌كانی ئه‌مریكا نه‌ك له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئایا ئیسرائیل توانای ئه‌نجامدانی هێرشی هه‌یه یان نا، به‌ڵكو له‌سه‌ر ئه‌وه بون كه ئه‌مریكا چۆن ده‌توانێت پاڵپشتی بكات، له‌وانه پڕكردنه‌وه‌ی سوته‌مه‌نی بۆ فڕۆكه ئیسرائیلییه‌كان له ئاسمان و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پرسی هه‌ستیاری ده‌سته‌به‌ركردنی مۆڵه‌تی فڕین له ئاسمانی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه به‌درێژایی ئه‌و ڕێگایه پێویستن به‌كاربهێندرێن.
دانوستانه به‌رده‌وامه‌كانی ناو دامه‌زراوه‌ی ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مریكا هاوكات بون له‌گه‌ڵ نیشاندانی هێزێكی ڕونی واشنتن به‌رامبه‌ر به ئێران.
