تره‌مپ: جه‌نگ كۆتاییهات و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی غه‌ززه ده‌ستپێده‌كات
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه ڕایگه‌یاند، جه‌نگه‌كه كۆتاییهات و له‌ئه‌مڕۆوه ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی غه‌ززه ده‌ستپێده‌كات.
دۆناڵد تره‌مپ له‌په‌راوێزی واژۆكردنی پرۆژه‌ی ئاشتی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له شه‌رم شێخ رایگه‌یاند، ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ی كه ئه‌مڕۆ واژۆ كراوه "مێژوییه"، ئه‌وه‌ی به‌ده‌ستهاتوه نوێنه‌رایه‌تی ده‌ستكه‌وتێكی بێ وێنه ده‌كات له پرۆسه‌ی به‌دیهێنانی ئاشتی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
تره‌مپ ڕونیكرده‌وه، "ئاشتی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێستا به‌دیهاتوه"، جه‌ختیشیكرده‌وه كه شه‌ڕی غه‌ززه كۆتایی هاتوه و یارمه‌تییه‌كانیش به‌ره‌و غه‌ززه به‌ڕێكراون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ڕه‌نگه ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی غه‌ززه قورسترین قۆناغ بێت تا ئێستا، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی ده‌ربڕی كه به‌شداربون له گه‌یشتن به‌م ڕێككه‌وتنه.
