تره‌مپ: ده‌كرێت له‌ماوه‌ی مانگی داهاتودا له‌گه‌ڵ ئێران بگه‌ینه رێككه‌وتن
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، بڕیاری كۆتایی له‌باره‌ی دانوستان له‌گه‌ڵ ئێران لای خۆیه‌تی. ده‌شڵێت، ده‌كرێت له‌ماوه‌ی مانگی داهاتودا له‌گه‌ڵ ئێران بگه‌ینه رێككه‌وتن. ئه‌گه‌ر نه‌گه‌ینه رێككه‌وتن، دۆخه‌كه كاره‌ساتبار ده‌بێت بۆ ئێران.
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له‌باره‌ی دانوستان له‌گه‌ڵ ئێران، وتی، ده‌بێت بگه‌ینه رێككه‌وتن، ئه‌گه‌ر نا دۆخه‌كه زۆر خراپ ده‌بێت، من ئه‌مه‌م ناوێت، به‌ڵام ده‌بێت بگه‌ینه رێككه‌وتن.
وتیشی، ده‌بو هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئێرانییه‌كان رێكبكه‌ون، به‌ڵام رێك نه‌كه‌وتون بۆیه له نیوه‌شه‌ودا گورزێكی كاریگه‌رییان به‌ركه‌وت.
جه‌ختیشی كرده‌وه، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵمان نه‌گه‌نه رێككه‌وتن، ئه‌وا دۆحه‌كه كاره‌ساتبار ده‌بێت بۆ ئێران.
له‌باره‌ی كاریگه‌ریی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له دانوستانه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئێران، تره‌مپ هێمای بۆ ئه‌وه كرد، دوێنێ كۆبونه‌وه‌یه‌كی به‌رهه‌مدارمان له‌گه‌ڵ بنیامین نه‌ته‌نیاهو كرد، ئه‌و له دۆخه‌كه تێده‌گات، به‌ڵام بڕیاری كۆتایی لای منه. ئه‌گه‌ر نه‌گه‌ینه رێككه‌وتنێكی عادیلانه‌و باش له‌گه‌ڵ ئێران، ئه‌وا كاتێكی سه‌خت چاوه‌ڕێی ئێرانییه‌كان ده‌كات.
هه‌روه‌ها وتیشی، پێشبینی ده‌كه‌م له‌ماوه‌ی مانگی داهاتودا بگه‌ینه رێككه‌وتن. نابێت گه‌یشتنمان به رێككه‌وتن كاتێكی زۆر بخایه‌نێت، به‌ڵكو ده‌بێت به‌خێرایی بكرێت، ده‌بێت ئێرانییه‌كان به‌زویی رازی بن.
