تره‌مپ: كه‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگره‌كان ده‌توانن گه‌روی هورمز به‌كاربهێنن
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، كه‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگره‌كان ده‌توانن گه‌روی هورمز به‌كاربهێنن. ده‌شڵێت، گورزی به‌هێزمان له ئێران داوه‌و هێشتا ئه‌ركه‌كه ته‌واو نه‌بوه.
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان له‌وه‌ڵامی ئه‌وه‌دا كه ئایا ده‌كرێت كۆمپانیاكانی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت گه‌روی هورمز به‌كاربهێنن، وتی، "پێموایه ده‌بێت ئه‌و كاره بكه‌ن."
تره‌مپ وتیشی، سەرکەوتو بوین لە نەهێشتنی هەمو ئەو کەشتییە ئێرانیانەی کە دەیانتوانی لە گەروی هورمز مین دابنێن.
لێدوانه‌كه‌ی تره‌مپ له‌كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ به‌شێك له كۆمپانیاكانی تایبه‌ت به ئاسایشی ده‌ریا، رایانگه‌یاند كه سێ كه‌شتی دیكه له گه‌روی هورمز كراونه ئامانج.
تره‌مپ له‌به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ئاماده نه‌بو له‌باره‌ی موجته‌با خامنه‌یی قسه بكات و وتی، نامەوێت قسە لەسەر موجتەبا خامنەیی بکەم.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ده‌بێت سوپای ئه‌مریكا چیتر بكات بۆ كۆتاییهێنان به هێرشه‌كان، وتی، پێویسته به‌هه‌مان شێواز به‌رده‌وام بێت له هێرشه‌كان.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، ئێران كه‌شتیگه‌لی هێزی ده‌ریایی له ده‌ستداوه، هێزی ئاسمانی له‌ده‌ستداوه، هیچ سیستمێكی به‌رگریی ئاسمانی نییه و هیچ رادارێكی نییه، سه‌ركرده‌كانی كوژراون، ده‌توانین گورزی گه‌وره‌تریان لێبده‌ین.
وتیشی، گورزی زۆر به‌هێزمان له ئێران داوه كه وێنه‌ی نه‌بوه له مێژودا، به‌ڵام هێشتا ئه‌ركه‌كه ته‌واو نه‌بوه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، كار بۆ نەهێشتنی حزبوڵا دەکەین چونکە ماوەیەکی زۆرە بوە بە کارەسات.
