تره‌مپ: نیكۆلاس مادورۆ ده‌ستگیركراوه و له ڤه‌نزوێلا براوه‌ته ده‌ره‌وه
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، هێرشێكی گه‌وره‌و فراوانیان كردوه‌ته سه‌ر ڤه‌نزوێلا و نیكۆلاس مادورۆ، سه‌رۆكی ڤه‌نزوێلا ده‌ستگیركراوه و له ڤه‌نزوێلا براوه‌ته ده‌ره‌وه.
دۆناڵد تره‌مپ له په‌یامێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی بڵاویكرده‌وه، نیکۆلاس مادورۆ سەرۆکی ڤەنزوێلا و هاوسەرەکەی "دەستگیرکراون و بە فڕۆکە لە وڵاتەکە براونه‌ته ده‌ره‌وه"، لەکاتێکدا هێرشە سەربازییەکانی ئەمریکای لە ڤەنزوێلا ئه‌نجامدراون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بە سەرکەوتویی هێرشێکی بەرفراوانی لە دژی ڤەنزوێلا و سەرکردەکەی ئەنجامداوە.
ترەمپ وتیشی، وردەکاری زیاتر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە کاتژمێر 11ی بەیانی (بە کاتی ناوەندی ئەمریکا) لە مار-ئە-لاگۆ پێشکەش ده‌كات.
ئه‌و په‌یامه‌ی تره‌مپ له‌كاتێكدایه كه بەرپرسێکی ئەمریکا به میدیاكانی وڵاته‌كه‌ی ڕاگه‌یاندوه، هێرشه‌كانی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆی سه‌ر كاراكاسی پایته‌ختی ڤه‌نزوێلا به فه‌رمانی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئه‌نجامدراوه.
کەناڵی سی بی ئێس نیوز بە پشتبەستن بە بەرپرسانی ئەمریکا ڕایگەیاند، "سەرۆک ترەمپ گڵۆپی سەوزی بۆ سوپای وڵاتەکەی هەڵکردوە بۆ ئەنجامدانی هێرشەکان لە ڤەنزوێلا".
