تره‌مپ هه‌ڕه‌شه‌ی سەپاندنی باجێكی زۆر به‌رز به‌سه‌ر ڕوسیادا دەدات
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر نه‌گه‌نه ڕێككه‌وتن و ڕاگرتنی شه‌ڕی ئۆكرانیا، ئه‌مریكا له‌ماوه‌ی 50 ڕۆژدا "باجێكی زۆر به‌رز" به‌سه‌ر ڕوسیادا ده‌سه‌پێنێت.
دۆناڵد تره‌مپ له میانی دیداره‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ مارك ڕوته سكرتێری گشتی ناتۆ له ئۆفیسی ئۆڤاڵ، به ڕۆژنامه‌نوسانی ڕاگه‌یاند، بێهیوا بوه له ڤلادمیر پوتن هاوتا ڕوسییهكهی و "زۆر ناڕازییه" له پوتن له‌سه‌ر شه‌ڕی ئۆكرانیا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ئه‌گه‌ر له ماوه‌ی 50 ڕۆژدا ڕێككه‌وتن نه‌كرێت، باجی زۆر توند ده‌سه‌پێنین، ئه‌مانه‌ی تا ئێستاش سه‌پێندراون باجی لاوه‌كین و ئه‌وانه‌ی داهاتو 100% قورس ده‌بن".
تره‌مپ جه‌ختیكرده‌وه كه ده‌یه‌وێت شه‌ڕی ئۆكرانیا رابگرێت و "نائومێدی" خۆی له ڤلادمیر پوتن سه‌رۆكی ڕوسیا ده‌ربڕی .
ده‌شڵێت، "پوتن و نه‌ته‌نیاهۆ ئاسته‌نگ له خه‌ونه‌كه‌ی بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی دروست ده‌كه‌ن".
سه‌باره‌ت به‌چه‌كی وڵاته‌كه‌شی، تره‌مپ وتی، ئه‌مریكا باشترین ئامێر و باشترین موشه‌ك و "باشترین هه‌مو شتێك" دروست ده‌كات، ئه‌م چه‌كانه‌ش ده‌نێرن بۆ ناتۆ له‌به‌رامبه‌ریشدا " ناتۆ پاره‌ی ئه‌و چه‌كانه ده‌دات".
