ترەمپ: ئه‌مڕۆ تاران چانسی دوه‌می هه‌یه بۆ گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ی
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕایگه‌یاند، مۆڵه‌تێكی 60 ڕۆژه‌ی به ئێران داوه و ئه‌مڕۆش 61هه‌مین رۆژه و ده‌شڵێت، "ئه‌مڕۆ تاران چانسی دوه‌می هه‌یه بۆ گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ی".
دۆناڵد تره‌مپ له لێدوانێكدا ئه‌مڕۆ هۆشداری به ئێران‌دا كه "هێرشه پلان بۆ داڕێژراوه‌كانی داهاتو هێنده‌ی تر توندتر ده‌بن" و ڕایگه‌یاند، "بڕێكی زۆر له كوشنده‌ترین چه‌كی ئه‌مریكی جیهان له ڕێگادان بۆ ئیسرائیل، ئه‌و هێرشه‌ی ئیسرائیلیش ئه‌نجامیدا، هێرشێكی نایاب بو".
تره‌مپ ده‌شڵێت، "من ده‌رفه‌ت له دوای دهرفهتمدا به ئێران بۆ ئه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنێك ئه‌نجام بدات، 60 رۆژی لهبهردهمدابو، به‌ڵام ئێستا 61همین رۆژه، به توندترین زاراوه پێم وتن، (ته‌نها بیكه‌ن) و سه‌ره‌ڕای هه‌مو هه‌وڵه‌كانیان و په‌یوه‌ندییه نزیكه‌كانیان، نه‌یانتوانی ڕێككه‌وتنێك بكه‌ن".
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "هۆشداری به ئێران دراوه له‌وه‌ی چاوه‌ڕێی ده‌كات زۆر خراپتر ده‌بێت"، جهختیشیكردوهتهوه كه "ئه‌مریكا باشترین و كوشنده‌ترین چه‌ك له جیهاندا به‌رهه‌م ده‌هێنێت، هه‌روه‌ها ئیسرائیل بڕێكی زۆر له‌و چه‌كانه‌ی هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زیاتر له ڕێگایه، ئیسرائیلییه‌كانیش زۆر باش ده‌زانن چۆن ئه‌و چه‌كانه به‌كاربهێنن".
تره‌مپ داوای له ئێران كرد به خێرایی ڕێككه‌وتنێك ئه‌نجام بدات "پێش ئه‌وه‌ی هیچ شتێكی نه‌مێنێت" و ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه له‌و شوێنه‌ی كه سه‌رده‌مانێك به "ئیمپراتۆریه‌تی فارس" ناسرابو، ڕزگار بكات.
