ترەمپ باج بەسەر ئەوروپادا دەسەپێنێت؛ بەدەوام دەبێت کڕینی گرین‌لاند تەواو دەبێت
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پلانی خۆی ڕاگەیاند بۆ سەپاندنی باجێکی گومرگی بەڕێژەی 10% بەسەر بریتانیا، دانیمارک و وڵاتانی تری ئەوروپادا بۆ "هەمو یان هەر کاڵایەک" کە لە 1ـی (شوبات/2)ـەوە بۆ ئەمریکا هەناردە دەکرێن و دەشڵێت، ئەم باجانە بەردەوام دەبن تا ئەو کاتەی "ڕێککەوتنێک بۆ کڕینی تەواوەتی و گشتگیری گرین‌لاند دێتە ئاراوە".
دۆناڵد ترەمپ، ئەمشەو لە پەیامێكدا لە پلاتفۆڕمی "Truth Social" بڵاویكردەوە، ئەمریکا بۆ چەندین ساڵە لە ڕێگەی نەسەپاندنی باجی گومرگییەوە هاوکاری دارایی دانیمارک و یەکێتی ئەوروپای کردوە. بە تەنزیشەوە دەڵێت، "دوای چەندین سەدە کاتی ئەوە هاتوە كە دانیمارک قەرەبو بکاتەوە".
ترەمپ دەڵێت، "ئاشتی جیهان لە مەترسیدایە! چین گرینلاندی دەوێت، و هیچ شتێک نییە دانیمارک بتوانێت لەو بارەیەوە بیکات،" و بانگەشەی ئەوەش دەكات كە گرین‌لاند تەنها بە دو عارەبانەی سەگ دەپارێزرێت.
لە درێژەی قسەکانیدا باسی لەوەشكردوە كە، دانیمارک، نەرویج، سوید، فرەنسا، ئەڵمانیا، بریتانیا، هۆڵەندا و فینلاند "بۆ مەبەستی نادیار گەشتیان بۆ گرین‌لاند کردوە" و خەریکی یارییەکی "زۆر مەترسیدارن". دەشڵێت، دەبێت "ڕێکاری توند" بگیرێتەبەر بۆ ئەوەی ئەم "بارودۆخە ئەگەرییەی پڕ لە مەترسییە، بە خێرایی و بێ پرسیار کۆتایی پێ بێت".
ترەمپ دەڵێت، ئەم باجانە بەردەوام دەبن تا ئەو کاتەی "ڕێککەوتنێک بۆ کڕینی تەواوەتی و گشتگیری گرین‌لاند دێتە ئاراوە".
لایخۆیەوە کیەر ستارمەر سەرۆک وەزیرانی بریتانیا هەڕەشەی ترەمپ بۆ سەپاندنی باج بەسەر هاوپەیمانەکانی ئەمریکا بە "تەواو هەڵە" وەسف دەکات و لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت، "هەڵوێستی ئێمە سەبارەت بە گرین‌لاند زۆر ڕونە، كە بەشێکە لە شانشینی دانیمارک و داهاتوەکەی پرسێکە بۆ گرینلاندییەکان و دانیمارکییەکان".
دۆناڵد تره‌مپ چه‌ندین جار ڕایگه‌یاندوه، پێویسته گرین‌لاند ببێته به‌شێك له ئه‌مریكا و گرنگی ستراتیژییه‌كه‌ی بۆ ئاسایشی نیشتمانیی گه‌ڕاندوه‌ته‌وه، ده‌سه‌ڵاتدارانی دانیمارك و گرین‌لاند هۆشدارییان به ئه‌مریكا داوه له لكاندنی ئه‌و دورگه‌یه و جه‌ختیان له‌سه‌ر چاوه‌ڕوانی خۆیان كردوه‌ته‌وه كه ڕێز له یه‌كپارچه‌یی خاكی هاوبه‌شیان بگیرێت.
هه‌روه‌ها له مانگی (كانونی دوه‌م/1)ی ئه‌مساڵ، وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا باسیان له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری كرد ئه‌گه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به گرین‌لاند به‌دی بهێنرێت.
دورگه‌كه تا ساڵی 1953 به‌شێكی دانیمارك بوه، دوای به‌ده‌ستهێنانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری له ساڵی 2009، به به‌شێك له شانشینی دانیمارك ماوه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ توانای به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری ناوخۆیی و دیاریكردنی سیاسه‌ته ناوخۆییه‌كانی.
