المطلع
عاجل

post-image

ترەمپ باج بەسەر ئەوروپادا دەسەپێنێت؛ بەدەوام دەبێت کڕینی گرینلاند تەواو دەبێت


23:12 عێراق
2026-01-17
33575

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پلانی خۆی ڕاگەیاند بۆ سەپاندنی باجێکی گومرگی بەڕێژەی 10%  بەسەر بریتانیا، دانیمارک و وڵاتانی تری ئەوروپادا بۆ "هەمو یان هەر کاڵایەک" کە لە 1ـی (شوبات/2)ـەوە بۆ ئەمریکا هەناردە دەکرێن و دەشڵێت، ئەم باجانە بەردەوام دەبن تا ئەو کاتەی "ڕێککەوتنێک بۆ کڕینی تەواوەتی و گشتگیری گرینلاند دێتە ئاراوە".
دۆناڵد ترەمپ، ئەمشەو لە پەیامێكدا لە پلاتفۆڕمی "Truth Social" بڵاویكردەوە،  ئەمریکا بۆ چەندین ساڵە لە ڕێگەی نەسەپاندنی باجی گومرگییەوە هاوکاری دارایی دانیمارک و یەکێتی ئەوروپای کردوە. بە تەنزیشەوە دەڵێت، "دوای چەندین سەدە کاتی ئەوە هاتوە كە دانیمارک قەرەبو بکاتەوە".

ترەمپ دەڵێت، "ئاشتی جیهان لە مەترسیدایە! چین گرینلاندی دەوێت، و هیچ شتێک نییە دانیمارک بتوانێت لەو بارەیەوە بیکات،" و بانگەشەی ئەوەش دەكات كە گرینلاند تەنها بە دو عارەبانەی سەگ دەپارێزرێت.

لە درێژەی قسەکانیدا باسی لەوەشكردوە كە، دانیمارک، نەرویج، سوید، فرەنسا، ئەڵمانیا، بریتانیا، هۆڵەندا و فینلاند "بۆ مەبەستی نادیار گەشتیان بۆ گرینلاند کردوە" و خەریکی یارییەکی "زۆر مەترسیدارن". دەشڵێت، دەبێت "ڕێکاری توند" بگیرێتەبەر بۆ ئەوەی ئەم "بارودۆخە ئەگەرییەی پڕ لە مەترسییە، بە خێرایی و بێ پرسیار کۆتایی پێ بێت".
ترەمپ دەڵێت، ئەم باجانە بەردەوام دەبن تا ئەو کاتەی "ڕێککەوتنێک بۆ کڕینی تەواوەتی و گشتگیری گرینلاند دێتە ئاراوە".

لایخۆیەوە کیەر ستارمەر سەرۆک وەزیرانی بریتانیا هەڕەشەی ترەمپ بۆ سەپاندنی باج بەسەر هاوپەیمانەکانی ئەمریکا بە "تەواو هەڵە" وەسف دەکات و لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت، "هەڵوێستی ئێمە سەبارەت بە گرینلاند زۆر ڕونە، كە بەشێکە لە شانشینی دانیمارک و داهاتوەکەی پرسێکە بۆ گرینلاندییەکان و دانیمارکییەکان".
دۆناڵد تره‌مپ چه‌ندین جار ڕایگه‌یاندوه‌، پێویسته‌ گرینلاند ببێته‌ به‌شێك له‌ ئه‌مریكا و گرنگی ستراتیژییه‌كه‌ی بۆ ئاسایشی نیشتمانیی گه‌ڕاندوه‌ته‌وه‌، ده‌سه‌ڵاتدارانی دانیمارك و گرینلاند هۆشدارییان به‌ ئه‌مریكا داوه‌ له‌ لكاندنی ئه‌و دورگه‌یه‌ و جه‌ختیان له‌سه‌ر چاوه‌ڕوانی خۆیان كردوه‌ته‌وه‌ كه‌ ڕێز له‌ یه‌كپارچه‌یی خاكی هاوبه‌شیان بگیرێت.

هه‌روه‌ها له‌ مانگی (كانونی دوه‌م/1)ی ئه‌مساڵ، وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا باسیان له‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری كرد ئه‌گه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به‌ گرینلاند به‌دی بهێنرێت.

دورگه‌كه‌ تا ساڵی 1953 به‌شێكی دانیمارك بوه‌، دوای به‌ده‌ستهێنانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری له‌ ساڵی 2009، به‌ به‌شێك له‌ شانشینی دانیمارك ماوه‌ته‌وه‌، له‌گه‌ڵ توانای به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری ناوخۆیی و دیاریكردنی سیاسه‌ته‌ ناوخۆییه‌كانی.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

تباين الذهب في الأسواق العراقية.. تراجع بالعاصمة وارتفاع بكردستان

تباين الذهب في الأسواق العراقية.. تراجع بالعاصمة وارتفاع بكردستان

2026-10-03 12:41 1619
مجلس النواب ينشر جدول أعمال جلسة يوم الإثنين المقبل

مجلس النواب ينشر جدول أعمال جلسة يوم الإثنين المقبل

2026-10-03 12:00 2997
الدولار يستهل بداية الأسبوع مرتفعاً مقابل الدينار العراقي

الدولار يستهل بداية الأسبوع مرتفعاً مقابل الدينار العراقي

2026-10-03 11:32 2349
التعليم تعلن تمديد التقديم إلى قنوات القبول المركزي

التعليم تعلن تمديد التقديم إلى قنوات القبول المركزي

2026-10-03 10:29 4347
الأنواء: 16 محافظة تسجل دون الأربعين درجة

الأنواء: 16 محافظة تسجل دون الأربعين درجة

2026-10-03 10:28 3710
الأنواء: استمرار فرص هطول الأمطار في البلاد

الأنواء: استمرار فرص هطول الأمطار في البلاد

2026-10-03 00:01 8848
ترامب: قضية إيران ستنتهي قريباً وستنخفض أسعار النفط

ترامب: قضية إيران ستنتهي قريباً وستنخفض أسعار النفط

2026-10-02 23:16 5025
العراق يثمن التفهم الأمريكي ويؤكد حصر السلاح وقرار الحرب بيد الدولة

العراق يثمن التفهم الأمريكي ويؤكد حصر السلاح وقرار الحرب بيد الدولة

2026-10-02 21:44 9194
استئناف الرحلات الجوية لشركات الطيران الإيرانية من وإلى مطار النجف

استئناف الرحلات الجوية لشركات الطيران الإيرانية من وإلى مطار النجف

2026-10-02 21:01 8378
العراق يحذر من تجدد الصراع الأمريكي الإيراني ويعلن استعداده للوساطة بينهما

العراق يحذر من تجدد الصراع الأمريكي الإيراني ويعلن استعداده للوساطة بينهما

2026-10-02 18:22 5251
اجتماع مرتقب بالرياض لتفعيل التعاون العسكري بين السعودية وتركيا وباكستان

اجتماع مرتقب بالرياض لتفعيل التعاون العسكري بين السعودية وتركيا وباكستان

2026-10-02 18:12 4299
الأنواء: لا مؤشرات لعواصف ترابية خلال الموسم الشتوي

الأنواء: لا مؤشرات لعواصف ترابية خلال الموسم الشتوي

2026-10-02 16:05 8851
​تحديث أمني عاجل من آبل لسد ثغرة استهدفت أجهزة آيفون وآيباد

​تحديث أمني عاجل من آبل لسد ثغرة استهدفت أجهزة آيفون وآيباد

2026-10-02 14:11 4463
سباق النقاط يشتعل اليوم في الدوري العراقي الممتاز ودوري الصالات

سباق النقاط يشتعل اليوم في الدوري العراقي الممتاز ودوري الصالات

2026-10-02 13:00 6468
تراجع النفط بعد ارتفاع خاطف عقب وقف الصادرات الصينية

تراجع النفط بعد ارتفاع خاطف عقب وقف الصادرات الصينية

2026-10-02 08:58 5866
توصيات حاسمة من القائد العام بالتزامن مع طي صفحة التحالف الدولي

توصيات حاسمة من القائد العام بالتزامن مع طي صفحة التحالف الدولي

2026-10-02 11:56 6408
طقس العراق.. أمطار وانخفاض بدرجات الحرارة في الأيام المقبلة

طقس العراق.. أمطار وانخفاض بدرجات الحرارة في الأيام المقبلة

2026-10-02 11:52 9739
بين المستويين الأحمر والبرتقالي.. كندا تحدّث تحذيرات السفر لعدة دول

بين المستويين الأحمر والبرتقالي.. كندا تحدّث تحذيرات السفر لعدة دول

2026-10-01 23:57 6584