ته‌قه‌كردن له ناو زانكۆیه‌كی ئه‌مریكا كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه
زانكۆی كارۆلینای باشور ئه‌مڕۆ هه‌ینی رایگه‌یاند، به‌هۆی ته‌قه‌كردنه‌وه له‌ناو یه‌كێك له كه‌مپه‌كانی نیشته‌جێبونی خوێندكاران، دو كه‌س كوژراون و یه‌كێكی دیكه‌ش برینداربوه.
زانكۆی كارۆلینای باشور رایگه‌یاند، ته‌قه‌كردنه‌كه ئێواره‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه له‌ناو كه‌مپی زانكۆكه ڕویداوه و له ئه‌نجامدا دو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و كه‌سێكی دیكه‌ش برینداربوه كه بۆ چاره‌سه‌ر گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه.
ڕونیشیكرده‌وه، ته‌قه‌كردنه‌كه له یه‌كێك له شوقه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگه‌ی نیشته‌جێبونی خوێندكاران ڕویداوه، و بوه‌ته هۆی داخستنی كه‌مپه‌كه بۆ چه‌ند كاتژمێرێك.
هێزه‌كانی پۆلیس گه‌یشتونه‌ته شوێنی روداوه‌كه و تاوه‌كو ئێستا هیچ كه‌سێك به‌تۆمه‌تی ته‌قه‌كردن ده‌ستگیرنه‌كراوه و گه‌ڕان و به‌دواداچونیش بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سه‌ی ته‌قه‌ی كردوه ده‌ستیپێكردوه.
