توركیا باڵیۆزه‌كه‌ی له تەلئەبیب بانگهێشت ده‌كاته‌وه
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایده‌گه‌یه‌نێت باڵیۆزكه‌ی له ته‌لئەبیب بانگهێشت كردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به ره‌تكردنه‌وه‌ی ئاگربه‌ست له غه‌ززه له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه راوێژ بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ شەممە،لە راگەیەندراوێکدا رایگه‌یاند، بانگهێشتی شاكر ئۆزكار تۆرۆنلار، باڵیۆزی توركیای له ته‌لئه‌بیب كردووه. روونیشیكردووه‌ته‌وه، هۆكاری بانگهێشتكردنه‌وه‌ی باڵیۆزه‌كه‌یان بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی ئاگربه‌ستی غه‌ززه ده‌گه‌ڕێته‌وه له‌لایه‌ن ئیسرائیل و به‌رده‌وامیدان به هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر هاووڵاتییانی.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، ئیسرائیل به‌رده‌وامه له هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی غه‌ززه و رێگریكردن له گه‌یشتنی هاوكارییه مرۆییه‌كان بۆ كه‌رته‌كه. هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا گوتوویه‌تی، بانگهێشتكردنه‌وه‌ی باڵیۆزه‌كه‌یان بۆ راوێژكردنه سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی ئیسرائیل و ره‌تكردنه‌وه‌ی ئاگربه‌ست.
