تورکیا دەیەوێت چەند بڕۆژەیەکی تەندروستی لە پارێزگای هەولێر جێبەجێ بکات
پێشوازی له نوێنه‌ری تایبه‌تی وه‌زیری ته‌ندورستی توركیا و یاریده‌ده‌رانی كونسڵی گشتی توركیا له هه‌ولێر كرا.
ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، پێشوازی له نوێنه‌ری تایبه‌تی وه‌زیری ته‌ندورستی توركیا و یاریده‌ده‌رانی كونسڵی گشتی توركیا له هه‌ولێر كرد، لە دیدارەکەدا، شاندى تورکیا پوختەیەکیان لەبارەى مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌یان خستەڕوو كه نیازیانه له بواری ته‌ندورستی په‌روه‌رده‌دا په‌ره‌ی زیاتر به هه‌ماهه‌نگی نێوانیان بده‌ن و له هه‌ولێر چه‌ند پرۆژه‌یه‌ک جێبه‌جێ بكه‌ن.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه پارێزگاری هه‌ولێر، ئاماژەى بەوەدا كه هه‌ردوو سێكته‌ری ته‌ندورستی و په‌روه‌رده له ئه‌وله‌ویه‌تی كاره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، بۆیه ئه‌و كاره له‌گه‌ل خواستی ئێمه‌دا گونجاوه، بۆ ئەو مەبەستە پارێزگاری هه‌ولێر پاڵپشتی و هەماهەنگى بۆ بیرۆكه‌ی پرۆژه‌كان له چوارچێوه‌ی یاسا بەرکارەکانى هەرێمى کوردستان خسته‌ڕوو.
