تورکیا و سوریا گفتوگۆ لەبارەی ڕێککەوتنی 10 ی ئادارەوە دەکەن
ئەمڕۆ چوارشەممە وەزیرانی دەرەوەی تورکیا و سوریا گفتۆگۆیان لە بارەی ڕێککەوتنی 10 ی ئادارەوە کرد ،
وەزیری دەرەوەی سوریاش جەختیکردەوە دانوستانەکان لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات کە ڕۆژی سێشەممە بەڕێوەچوو، ئامانجیان دووپاتکردنەوەی پابەندبوونە بە ڕێککەوتنی 10ی ئادار.
شەیبانی لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا ئاماژەی بەوەشکرد "هەنگاوی ڕاست و دروستی هەسەدە هێواشە و تا ئەمڕۆش نەگەیشتووینەتە هەنگاوێکی کردەیی بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ١٠ی ئادار".
لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی تورکیا وتی: ئەوەی بۆ ئێمە زۆر گرنگە ئەوەیە کە سوریا سەقامگیر بێت و هیچ ڕێکخراوێکی تیرۆریستی سوود لە ناسەقامگیرییەکەی وەرنەگرێت. جەختیشی لەوە کردەوە کە لایەنەکانی سووریا دەبێ بە شێوەیەکی ئاشتیانە و سەربەخۆ کێشەکانیان چارەسەر بکەن.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئێمە دەمانەوێت سوریایەکی سەقامگیر بێت کە هاوڵاتیان بە ئازادی بە ناسنامەکانیانەوە بژین و نامانەوێت ناسەقامگیری باشوری سوریا لە هیچ ناوچەیەکی تردا دووبارە بکرێتەوە.
