تۆم باراك پەیامێکی له‌باره‌ی رێكه‌وتنه‌كه‌ی هه‌سه‌ده و دیمه‌شقەوە بڵاوکردەوە
تۆم باراك نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ كاروباری سوریا، ئەمڕۆ هەینی پەیامێکی له‌باره‌ی رێكه‌وتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی هه‌سه‌ده و حكومه‌تی دیمه‌شق یڵاوکردەوە و رایگه‌یاند، رێكه‌وتنه‌كه‌ی هه‌سه‌ده و حكومه‌تی سوریا به‌وردی دانوستانی له‌سه‌ركراوه و تێكه‌ڵكردنه‌وه‌ی قۆناغ به‌قۆناغ له‌خۆده‌گرێت .
تۆم باراك له‌په‌یامێكدا ووتی، "ڕاگه‌یاندنی ئه‌مڕۆی ڕێككه‌وتنی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی نێوان حكومه‌تی سوریا و هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) نوێنه‌رایه‌تی وه‌رچه‌رخانێكی قوڵ و مێژویی له گه‌شته‌كه‌ی سوریا به‌ره‌و ئاشته‌وایی نیشتمانی و یه‌كێتی و سه‌قامگیری هه‌میشه‌یی ده‌كات، ئه‌م هه‌نگاوه‌ش به وردی دانوستان كراوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "بۆ حكومه‌تی سوریا، ئه‌م ڕێككه‌وتنه خۆبه‌خشییه‌كی چه‌سپاو بۆ هاوبه‌شی نیشتمانی ڕاسته‌قینه و حوكمڕانی گشتگیر نیشانده‌دات، به ئاسانكاری بۆ یه‌كخستنی قۆناغبه‌ندی پێكهاته‌ی سه‌ربازی، ئه‌منی و كارگێڕی له دامه‌زراوه یه‌كگرتوه‌كانی ده‌وڵه‌تدا، له هه‌مانكاتدا دڵنیابون له‌وه‌ی نوێنه‌رانی باڵای هه‌سه‌ده ده‌رفه‌تیان هه‌یه بۆ به‌شداریكردن له ئاسته به‌رزه‌كاندا، ئه‌و بنه‌مایه‌ش دوپاتده‌كاته‌وه كه هێزی سوریا له ئامێزگرتنی هه‌مه‌جۆریی و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ خواسته ڕه‌واكانی هه‌مو گه‌له‌كانیدا سه‌رهه‌ڵده‌دات، ئه‌مه‌ش په‌یامێكی ڕونی كراوه‌یی و دادپه‌روه‌ری بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌نێرێت".
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "بۆ گه‌لی كورد كه قوربانیدانی زۆری داوه و ڕۆڵی سه‌ره‌كیی له به‌رگریكردن له سوریا له به‌رامبه‌ر توندڕه‌وی و پاراستنی دانیشتوان بینیوه، ئه‌م ساته‌وه‌خته گرنگییه‌كی تایبه‌تی هه‌یه، هه‌نگاوێكی گۆڕانكاری گه‌وره‌یه به‌ره‌و یه‌كسانی و سه‌ربه‌خۆیی، ئه‌م ڕێوشوێنانه نادادپه‌روه‌رییه درێژخایه‌نه‌كان ڕاستده‌كه‌نه‌وه، پێگه‌ی كورده‌كانیش له‌ناو نه‌ته‌وه‌ی سوریادا دوپاتده‌كه‌نه‌وه و ڕێگاكان بۆ به‌شداریكردنی ته‌واویان له داڕشتنی داهاتویه‌كی دڵنیا و خۆشگوزه‌ران و گشتگیردا ده‌كه‌نه‌وه".
تۆم باراك له لێدوانه‌كه‌یدا راشیگه‌یاند، "به‌م ڕۆحی ئامانجه هاوبه‌شه، هه‌ردولا هه‌نگاوی بوێرانه‌یان ناوه، حكومه‌تی سوریا له درێژكردنه‌وه‌ی گشتگیری و مافه ماناداره‌كان، هه‌روه‌ها پێكهاته كوردییه‌كان له ئامێزگرتنی چوارچێوه‌یه‌كی یه‌كگرتو كه ڕێز له به‌شدارییه‌كانیان بگرێت و له هه‌مانكاتدا به‌رژه‌وه‌ندی گشتی به‌ره‌وپێش ده‌به‌ن".
رونیشیكردەوه، "ئه‌م پێشهاتانه پێكه‌وه زه‌مینه بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌كان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی متمانه و ڕاكێشانی وه‌به‌رهێنانی پێویست بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه و ده‌سته‌به‌ركردنی ئاشتییه‌كی هه‌میشه‌یی بۆ هه‌مو سورییه‌كان خۆشده‌كه‌ن، سوریا به یه‌كگرتویی كه له ڕێگه‌ی دیالۆگ و ڕێزه‌وه دروستبوه، ئاماده‌یه شوێنی شایسته‌ی خۆی وه‌ك چرایه‌كی سه‌قامگیری و هیوا له ناوچه‌كه و ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌كه وه‌ربگرێته‌وه".
