تیروپشکی قۆناغی پێش کۆتایی جامی شا...بەرشەلۆنە ڕووبەرووی ئەتلەتیکۆ دەبێتەوە
بەرشەلۆنە و ئەتلەتیکۆ یاریی لوتکەی پێش کۆتایی جامی شا دەکەن و بلباویش رووبەڕووی سۆسیداد دەبێتەوە.
یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا تیروپشکی قۆناغی پێش کۆتایی جامی ئیسپانیای راکێشا کە یانەکانی بەرشەلۆنە و ئەتلەتیکۆ مەدرید و ریاڵ سۆسیداد و ئەتلەتیک بلباو ماونەتەوە لە جامەکەدا.
بە پێی تیروپشکەکە بێت، یانەی بەرشەلۆنە لەو قۆناغی پێش کۆتایی جامی شای ئیسپانیا رووبەڕووی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید دەبێتەوە دوای ئەوە ئەو دوو ایەنیە لە قۆناغی پێشووتردا لە ئەلباسێتی و ریاڵ بێتیسیان بردەوە.
بڕیارە یاریی چوونی نێوان ئەو دوو یانەیە لە یاریگای میترۆ پۆلیتانۆی ئەتلەتیکۆ بەڕێوەبچێت و یاریی گەڕانەوەش لە یاریگای سپۆتیفای کامپ نۆی یانەی بەرشەلۆنە ئەنجامدەدرێت.
لە هەمان قۆناغ و لە یارییەکی تردا، یانەی ریاڵ سۆسیداد رووبەڕووی یانەی ئەتلەتیک بلباو دەبێتەوە.
بڕیارە یارییەکانی چوونی قۆناغی پێش کۆتایی جامی شای ئیسپانیا لە 11 و 12ی ئەم مانگە بەڕێوەبچن و یارییەکانی گەڕانەوەی هەمان قۆناغیش لە چوار و پێنجی مانگی ئازاری داهاتوو ئەنجامدەدرێن.
