تیروپشکی یارییەکانی پێش کۆتایی جامی یەکێتی ئینگلتەرا راکێشرا... مان سیتی و چێڵسی رووبەرووی یەک دەبنەوە
تیروپشکی یارییەکانی پێش کۆتایی جامی یەکێتی ئینگلتەرا راکێشرا و مان سیتی و چێڵسی یاری لوتکە ئەنجامدەدەن.
شەوی رابردوو، لە یارییەکدا یانەی مانچستەر یونایتد شکستی بە لیڤەرپوول هێنا و چێڵس لە لیستەر سیتی بردەوە، دوای ئەو دوو یارییەش راستەوخۆ تیروپشکی قۆناغی پێش کۆتایی جامەکە راکێشرا.
لە گرنگتریتن یاریدا مان سیتی کە بە بردنەوە لە نیوکاسڵ گەیشتە ئەو قۆناغە، لە یاری لوتکەدا رووبەرووی چێڵسی لەندەنی دەبێتەوە.
هەروەها یاریزانانی تین هاگ ئەرکیان تا رادەیەک ئاسانترە و لە یاریگای ویمبلی رووبەڕووی کۆفێنتری سیتی دەبنەوە، رکابەری شەیتانە سوورەکان هەرچەندە یانەیەکی زلهێز نییە، بەڵام بە بردنەوە لە وڵڤز گەیشتووەتە ئەم قۆناغە و چاوەڕێی ئاستێکی بەرزی لێ دەکرێت.
بڕیارە یارییەکانی پێش کۆتایی خولەکە لە 20ی مانگی داهاتوو ئەنجام بدرێن، براوەی فا کەپی وەرزی رابردووش یانەی مان سیتییەکە کە بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکست بە مان یونایتد هێنا
