جامی ئەفریقا.. جەزائیر بە گۆڵێکی بێوەڵام شکستی بە کۆنگۆی دیموکراتی هێنا
لە جامی ئەفریقا جەزائیر بە گۆڵێکی بێوەڵام شکستی بە کۆنگۆی دیموکراتی هێنا و گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتایی.
لە یارییەکانی قۆناغی 16ی جامی ئەفریقا، هەردوو هەڵبژاردەی جەزائیر و کۆنگۆی دیموکراتی رووبەڕووی یەکتر بوونەوە.
لە تایمی یەکەم، ئاستی هەردوو هەڵبژاردە لەیەکەوە نزیک بوو بەڵام هەوڵەکانی هیچ لایەکیان گۆڵی لێنەکەوتەوە و ئەو تایمە بەبێ گۆڵ کۆتایی پێهات.
لە تایمی دووەم، کورانی جەزائیر بەتەواوی کۆنترۆڵی یارییەکەیان کرد، بەڵام پاش چەندین هەوڵ لە گۆڵ تۆمارکردن سەرکەوتوو نەبوون و سەرەنجامیش کاتی یاسایی یارییەکە بەبێ گۆڵ کۆتایی پێهات.
پاشان پەنا برایە بەر دوو تایمی زیادکراو کە تایمی یەکەمیان بەبێ گۆڵ کۆتایی پێهات، بەڵام لە تایمی دووەم و لە خولەکی 119ی پێش کۆتایی یارییەکە، عادل بۆلبینا گۆڵی بردنەوەی جەزایری تۆمارکرد و بەو ئەنجامە هەڵبژاردەکە گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتایی و تێیدا رووبەڕووی نەیجیریا دەبێتەوە.
