جامی ئەفریقا.. سەنیگال بەسێ گۆڵی بێ وەڵام لە بەنینی بردەوە
لە قۆناغی کۆمەڵەکانی جامی ئەفریقا، هەردوو هەڵبژاردەی سەنیگال و بەنین ڕووبەرووی یەکتر بوونەوە و سەنیگال توانی بە سێ گۆڵی بێ وەڵام یارێکە لە سودی خۆی کۆتایی پێ بێنێت.
لە گێمی یەکەم، هەردوو یانە لەیەک ئاستدا بوون، تا ڕادەیەکیش سەنیگال باشتر بوو، ئەوەش وایکرد سەنیگالییەکان لە خولەکی 38 گۆڵێک لە ڕێگای سێکەوە تۆماربکەن و ئەو تایمەش بەو ئەنجامە کۆتایی پێهات.
لە گێمی دووەم، دووبارە مانێ و هاوڕێکانی باشتر بینران، توانیشیان گۆڵی دووەم لە خولەکی 62 لە ڕێگای دیالۆوە تۆماربکەن، پاش ئەوەش لە خولەکی 71 کۆلیبالی بە کارتی سور لە ریزەکانی سەنیگال کرایە دەرەوە بەڵام ئەوە واینەکرد بەنین بگەڕێتەوە، لە بەرامبەردا لە خولەکی پێنجی کاتی زیادکراو شەریف ندییە بە لێدانی سێیەم گۆڵی هەڵبژاردەکەی تۆمارکروو و سەنیگال بە دوو گۆڵی بێوەڵام براوەبوو.
لە یارییەکی تری هەمان کۆمەڵەشدا، کۆنگۆی دیموکراتی بە سێ گۆڵی بێوەڵام شکستی بە بۆتسوانا هێنا.
بەم ئەنجامانەش، سەنیگال بە یەکەمی کۆمەڵەکە و کۆنگۆی دیموکراتی بە دووەمی کۆمەڵەکە گەیشتنە قۆناغی 16.
