جامی ئەفریقا.. میسر بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە بەنینی بردەوە و گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتایی
لە جامی ئەفریقا میسر بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە بەنینی بردەوە و گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتایی.
لە یارییەکانی جامی ئەفریقا و لە قۆناغی 16 و لە یاریگای ئادرار میسر ڕووبەڕووی بەنین بوویەوە.
لە تایمی یەکەمدا یارییەکە هاسەنگبوو بەجۆرێک هیچ لایەکیان نەیانتوانی گۆڵی پێشکەوتن تۆماربکەن، سەرئەنجام نیوەی یەکەم بەبێ گۆڵ کۆتایی هات.
لە تایمی دووەمدا میسر باشتر دەرکەوت و توانیان لە خولەکی 69 گۆڵی یەکەم لەرێگەی مەروان عەتیە تۆماربکەن.
پاشان بەنین وەڵامێکی خێرایان هەبوو بەجۆرێک لە خولەکی 83 لەرێگەی دۆسۆ ئەنجامەکەیان یەکسانکردەوە.
سەرئەنجام کاتی ئاسای بەیەکسانی کۆتایی هات و ناوبژیوان بۆ یەکلاکردنەوەی ئەنجامی یارییەکە پەنایبردەبەر دوو تایمی زیادکراو.
پاشان لە تایمی یەکەمی زیادکراو میسر لەرێگەی یاسر ئیبراهیم گۆڵی یەکەمیان تۆمارکردوو و لەهەمان کاتدا محەمەد سەڵاحیش لە تایمی دووەمی زیادکراو توانی گۆڵی دڵنیای تۆماربکات.
سەرئەنجام یارییەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە بەرژەوەندی فیرعەونەکانی میسر کۆتایی هات و گەیشتنە قۆناغی چارەکی کۆتایی و بەنینیش ماڵئاوای کرد
