جامی شای ئیسپانیا... ریاڵ مەدرید شکستی بە تالاڤێرا هێنا و گەیشتە قۆناغی 16
لە جامی شای ئیسپانیا ریاڵ مەدرید شکستی بە تالاڤێرا هێنا و گەیشتە قۆناغی 16.
لە یارییەکانی قۆناغی 32ی جامی ئیسپانیا، ریاڵ مەدرید بووە میوانی یانەی تالاڤێرا.
لە تایمی یەکەم، کوڕانی ریاڵ بە تەواوی دەستیان بەسەر یارییەکەدا گرت و چەندین هێرشی یەک لەدوای یەکیان برد، توانیشیان لە خولەکی 42 بە لێدانی سزا گۆڵی یەکەم تۆماربکەن لەرێی مباپێوە، لە خولەکی یەکی کاتی زیادکراویش فاراندۆ بە هەڵە گۆڵێکی لە خۆیان تۆمارکرد و ریاڵی کردە خاوەنی گۆڵی دووەم و ئەو تایمەش بەو ئەنجامە کۆتایی پێهات.
لە تایمی دووەم، سیناریۆیەکی جیاواز بینرا، سەرەڕای هەوڵە زۆرەکانی ریاڵ مەدید یانەی خاوەن یاریگا، لە خولەکی 80 جیاوازییەکەیان کەمکردەوە، دواتر لە خولەکی 88 مباپێ سێیەم گۆڵی ریاڵ مەدریدی تۆمارکرد، هەرچەند لە خولەکی یەکی کاتی زیادکراو دی رێنزۆ بۆ دووەمجار تۆڕی گۆڵەکەی ریاڵی هەژاند بەڵام سەرکەوتوو نەبوون لە یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە.
سەرەنجامیش، یارییەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گوڵ بەبردنەوەی کوڕانی ئەڵۆنسۆ کۆتایی پێهات و گەیشتنە قۆناغی 16.
