جامی شای سعودیە.. ئیتیحاد بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە نەسری بردەوە
لە میان یارییەکانی جامی شای سعودیە ئیتیحاد بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە نەسری بردەوە گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتایی.
ئەمڕۆ سێشەممە، لە یاریەکانی جامی شای سعودییە نەسڕ لە یاریگای ئەوەل پارک میوانداری لە ئیتیحاد کرد.
لە گێمی یەکەمدا ئیتیحاد باشتربوو بەجۆرێک لە خولەکی 15بینزیمە توانی گۆڵی یەکەم بۆ تیپی میوان تۆماربکات.
پاشان لە خولەکی 30بۆرگێس ئەنجامەکەی بۆ نەسڕ یەکسان کردەوە، هەر لە هەمان گێم ولە کاتی زیادکراو عوسام عەوار لە دووەم گۆڵی بۆ ئیتیحاد تۆمارکرد.
دەرئەنجام گێمی یەکەم بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لەبەرژەوەندی ئیتیحاد کۆتایی هات.
لەنیوەی دووەمدا ناوبژیوان لە خولەکی 49 ئەحمەد جولەیدانی لە تیپی میوان بەکارتی سور کردە دەرەوە ئەمەش وای کرد نەسڕ باڵادەستی بەسەر یاریگادا بنوێنێت و چەندین جار هەلی مەترسیدار دروست بکەن، بەڵام نەیانتوانی سودی لێوەربگرن.
دەرئەنجام یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لەبەرژەوەندی ئیتیحاد کۆتایی هات و بەم بردنەوەیە گەیشتنە قۆناغی چارەکی کۆتایی و نەسڕیش ماڵئاوای کرد.
