جامی کیشوەرەکان... پاریس شکستی بە فلامینگۆ هێنا و بووە پاڵەوان
لە یاری کۆتایی جامی کیشوەرەکان پاریس بە لێدانە یەکلاکەرەوەکان شکستی بە فلامینگۆ هێنا و بووە پاڵەوان.
لە یاری کۆتایی جامی کیشوەرەکان، هەردوو یانەی پاریس سان جێرمان و فلامینگۆ لە یاریگای ئەحمەد بن عەلی وڵاتی قەتەر رووبەڕووی یەکتر بوونەوە.
لە تایمی یەکەم، کوڕانی پاریس باشتر بینران و پاش چەند هێرشێکیش توانیان لە خولەکی 38 لە رێگای کڤاراتسخێلیاوە گۆڵی یەکەم تۆماربکەن و ئەو تایمەش بەو ئەنجامە کۆتایی پێهات.
لە تایمی دووەم، دووبارە پاریس باشتر بوو بەڵام کوڕانی فلامینگۆش چەند هێرشێکیان برد و توانیشیان لە خولەکی 62 بە لێدانی سزا گۆڵی یەکسان تۆماربکەنەوە، دواتریش هەردوولا هەوڵی گۆڵکردنیاندا بەڵام بێ ئەنجام بوو، کاتی یاسایش بە گۆڵێکی یەکسان کۆتایی پێهات.
پاش کۆتایی هاتنی کاتی یاسایی یارییەکەش پەنا برایە بەر دوو تایمی زیادکراو کە تێیدا هیچ کامێکیان نەیانتوانی ئەنجامەکە بگۆڕن و دواتر لێدانە یەکلاکەرەوەکان پاڵەوانی جامی کیشوەرەکانی دیاریکرد و تێیدا پاریس بووە براوە پاش ئەوەی توانی بە دوو گۆڵی لێدانەکان بەرامبەر بە یەک گۆڵ سەرکەوتن بەدەستبهێنێت.
