جامی یەکێتی ئینگلتەرا... ئەستۆن ڤێلا شکستی بە تۆتنهام هێنا
لە جامی یەکێتی ئینگلتەرا ئەستۆن ڤێلا شکستی بە تۆتنهام هێنا و گەیشتە قۆناغی 16.
لە یارییەکانی قۆناغی 32ی جامی یەکێتی ئینگلتەرا، ئەستۆن ڤێلا لە یاریگای خۆیدا میوانداری تۆتنهامی کرد.
لە تایمی یەکەم، یانەی خاوەن یاریگا بە تەواوی کۆنترۆڵی یارییەکەی کرد و هەر لەگەڵ دەستپێکیش لە خولەکی دوو لە رێگای ئارۆن رامسییەوە گۆڵێکیان تۆمارکرد و ئەو تایمەش بەو ئەنجامە کۆتایی پێهات.
لە تایمی دووەم، لە خولەکی 65 رۆجەرس دووەم گۆڵی ئەستۆن ڤێلای تۆمارکرد، پاش ئەوەش هێرشەکانی سپێرز بۆ یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە دەستپێکرد سەرەڕای ئەوەی لە خولەکی یەکی کاتی زیادکراو لەلایەن ماتیس تێلەوە گۆڵێکیان تۆمارکرد بەڵام لە یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە سەرکەوتوو نەبوون یارییەکە بەبردنەوەی خاوەن یاریگا کۆتایی پێهات.
بەو ئەنجامەش ئەستۆن ڤێلا سەرکەوتنی بۆ قۆناغی 16 مسۆگەرکرد و تۆتنهامیش ماڵئاوای لە پاڵەوانێتییەکە کرد.
