جامی یەکێتی ئینگلتەرا.. مان سیتی 10 گۆڵی لە ئێکستەر تۆمارکرد
لە جامی یەکێتی ئینگلتەرا مان سیتی رەحمی بە ئێکستەر سیتی نەکرد و 10 گۆڵی لێ تۆمارکرد.
لە یارییەکی خولی سێیەمی جامی یەکێتی ئینگلتەرا، یانەی مانچستەر سیتی لە یاریگای ئیتیحاد میوانداری ئێکستەر سیتی کرد کە لە خولی پلە سێی ئینگلتەرا یاریی دەکات.
تایمی یەکەم، سیتی یارییەکەی یەکلاکردەوە و لەو تایمەدا چوار گۆڵی لە خولەکەکانی 12 و 24 و 42 و 45 نوسییەوە، گۆڵەکانیش ماکس ئالێنی و رۆدری تۆماریانکرد، دوو گۆلەکەی دیکەش بە هەڵەی یاریزانی یانەی میوان بوون.
لە تایمی دووەم، مان سیتی بەبێ ویژدانی بەرامبەر ئێکستەر یارییکرد و لە خولەکەکانی 49 و 54 و 71 و 79 و 86 پێنج گۆڵی دیکەیان لە رێگەی ریکۆ، سیمینیۆ، ریندێرز، ئۆریلی و مەکیدۆ تۆمارکرد.
یانەی ئێکستەر گۆڵێکیان لە رێگەی جۆرج بیرخ لە خولەکی 90 تۆمارکرد و چاوەڕێی کۆتاییهاتنی کاتی یارییەکە بوون، بەڵام سیتیزن بەوەندەوە نەوەستا و گۆڵی 10یەمیشی لە خولەکی زیادکراو لە رێگەی ریکۆ لویسەوە نوسییەوە و کۆتایی بە گۆڵەکان هێنا.
سەرەنجام یارییەکە بە 10 گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سودی مان سیتی کۆتاییهات، بەم ئەنجامە تیپەکەی گواردیۆلا گەیشتە قۆناغی داهاتوو و ئێکستەریش ماڵئاوایی کرد.
