حاکم عومەر: ئەم هەڵبژاردنە جیاواز دەبێت لە هەڵبژاردنەکانی پێشوو
حاکم عومەر، سەرۆکى کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، بۆ بەڕێوەچوونى هەڵبژاردن کۆمسیۆن سەرجەم ئامادەکارییەکانى کردووە، کاغەزى دەنگدان گەیشتووەتە هەرێم و بەسەر ئۆفیسەکانى هەڵبژاردن دابەشکراوە.
وتیشى: کارتەکانیش بەرێژەیەکى زۆر دابەشکراون و ئەوانەش کە تا ئێستا کارتەکانیان وەرنەگرتووەتەوە داوایان لێدەکەین سەردانى بنکەکانى دەنگدان بکەن بۆ وەرگرتنەوەى تا بەشدارى هەڵبژاردن بکەن، چونکە بەبێ کارتى بایۆمەترى هیچ کەسێک ناتوانێت دەنگبدات.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەم هەڵبژاردنە جیاواز دەبێت لە هەڵبژاردنەکانی پێشوو، بەجۆرێک هەڵبژاردنی ئەم جارە بهباشترین كوالێتی ههڵبژاردن بهڕێوهدهبهین، هەروەها بەبێ کارتى بایۆمەترى هیچ کەسێک ناتوانێت دەنگبدات و دەرفەت بە هیچ لایەنێک نادرێت ساختەکاری بکات.
سهرۆكی كۆمسیۆنی باڵای ههڵبژاردنهكانی عێراق ئاماژەى بەوەکرد، 41 هەزار کارمەندى هەڵبژاردنیان هەیە لەرۆژى دەنگداندا ئەوان بەشدارى هەڵبژاردنەکە دەکەن وەک کۆمسبۆن ژمارەیەکیان راهێنانیان پێکراوە و ئەوانى دیکەش بەردەوامن لە راهێنان.
بڕیارە رۆژی 20ـی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان ئەنجام بدرێت، بەگوێرەی ئامارەکانیش دوو ملیۆن و 899 هەزار و 578 کەس مافی دەنگدانیان هەیە لە کۆى ئەو ژمارەیەش دوو ملیۆن و 683 هەزار و 618ـیان دەنگدەری گشتی و 215 هەزار و 960ـیان دەنگدەری تایبەتن.
كلمات مفتاحية
- حاکم عومەر
- هەرێمی کوردستان
- هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان
- هەڵبژاردن
- خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان
