حزبه‌كه‌ی حه‌لبوسی: مه‌رجه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی عێراق ره‌تكراوه‌ن
حزبی ته‌قه‌دوم به‌سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د حه‌لبوسی رایگه‌یاند، مه‌رجه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی عێراق بۆ به‌نده‌ری جه‌یهان ره‌تكراوه‌ن و داوا ده‌كات له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا كێڵگه نه‌وتییه‌كان له هه‌ندێك ناوچه‌ی كه‌ركوك و موسڵ كۆنترۆڵ بكرێنه‌وه له‌گه‌ڵ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی بۆریی نه‌وتی عێراق بۆ به‌نده‌ری جه‌یهانیش كه "موڵكی كۆمپانیای نه‌وتی باكوره."
حزبی ته‌قه‌دوم، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، دوای ئەو مەرجانەی کە حکومەتی هەولێر سەپاندویه‌تی و ڕەتکراوەن له‌باره‌ی هەناردەکردنی نەوتی عێراق لە ڕێگەی بۆری نەوته‌وه بۆ به‌نده‌ری جه‌یهانی توركی وەک یەکێک لە جێگرەوە پێویستەکان لە سایەی ئەو قەیرانەی ناوچەکە پێیدا تێپەڕ دەبێت و وەستانی هەناردەی بەندەرەکانی بەسره، پێویستە لەسەر هێزە سیاسییە نیشتمانییەکان هەڵوێستێکی ڕون و توند لە بەرنامەی حکومەتی داهاتودا بگرنەبەر کە دو خاڵ له خۆبگرێت.
خاڵی یه‌كه‌میان به‌بڕوای حزبی ته‌قه‌دوم بریتییه له كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچە و زه‌وییانه‌ی كه له نه‌ینه‌وا ده‌ستیان به‌سه‌رداگیراوه‌و گێڕانەوەی کێڵگە نەوتییەکان و سامانە سروشتییەکان لە هەندێک ناوچەی کەرکوک و موسڵ بۆ ژێر دەسەڵاتی حکومەتی فیدراڵی.
خاڵی دوه‌م وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی حزبی ته‌قه‌دومدا هاتوه، بریتییه له ئامادەکردنی ژێرخانێکی تەواو بۆ هەناردەی نەوت لە ڕێگەی زیادکردنی کۆگاکانی گلدانه‌وه‌ی نەوت و هەمەجۆرکردنی دەروازەکانی هەناردەکردنی نەوت، لە پێش هەمویانەوە تەواوکردنی هێڵی بۆریی (بەسڕە - عەقەبە) و هەماهەنگی دیپلۆماسی لە ئاستی باڵا بۆ دوبارە کاراکردنەوە و کارپێکردنەوەی هێڵەکانی هەناردەکردنی نەوتی عێراق لە ڕێگەی بەندەری بانیاس لەسەر دەریای ناوەڕاست و بەندەری یەنبع لەسەر دەریای سور و هه‌روه‌ها كۆنترۆڵكردنی بۆری عێراق بۆ به‌نده‌ری جه‌یهانی توركی له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدراڵییه‌وه بەو پێیەی موڵکی کۆمپانیای نەوتی باکورەو ڕێگەنەدان بە هیچ کۆمپانیایەک كه گرێبەستی نایاسایی دانپێدانه‌نراوی لەلایەن وەزارەتی نەوتەوە هه‌یه‌و هەروەها داواکردنی قەرەبو لەو کۆمپانیایه لە ئەنجامی بەکارهێنانی ئەم هێڵە لە ساڵی 2014وە.
