حزبی دیموكرات: پێنج جار هێرش كراوه‌ته سه‌ر كه‌مپی بنه‌ماڵه‌كانی حزبه‌كه‌یان له نزیك كۆیه
حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، پێنج جار هێرش كراوه‌ته سه‌ر كه‌مپی بنه‌ماڵه‌كانی حزبه‌كه‌یان له نزیك كۆیه.
حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە، هەتا ئێستا پێنج جار هێرشی کردوەتە سەر کەمپی بنەماڵەکانی حزبی دیموکرات لە نزیک شاری کۆیە.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، لەم شەپۆلی نوێی هێرشانەدا کە بە موشەک و درۆن کراون، زیانێکی زۆری ماددی بەر شوێنی ژیان و حه‌وانەوەی بنەماڵەکانی حزبی دیموکرات کەوتوە.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، هێرشە بەردەوامەکانی سوپای پاسداران بۆ سەر کەمپی بنەماڵەکانی حزبی دێموکرات و هەروەها نێو شاری کۆیە، بوەتە هۆی نائارامی و تێکچونی دۆخی ژیانی ئاسایی و ئەمنییەتی خەڵکەکە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر کەمپ و شوێنی نیشتەجێبونی خەڵکی سڤیل و بنەماڵەکانی حزبی دیموکرات لە یەکەم ڕۆژی دەسپێکی شەڕی ئێران لەگەڵ ئەمریکا و ئیسڕائیل بەردەوام بوەو لەو ماوەیەدا بە زیاتر لە 30 موشەک و درۆن، هێڕشی کردوەتە سەر کەمپە مەدەنییەکانی حزبی دیموكرات.
