حه‌ماس پێشوازی له په‌سه‌ندكردنی پرۆژەبڕیاری ئاگربەستیی غەززە ده‌كات
بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس پێشوازی له په‌سه‌ندكردنی پرۆژەبڕیاری ئاگربەستیی دەستبەجێی غەززە ده‌كات، كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی په‌سه‌ندی كرد و ئاماده‌یشی بۆ ئازادكردنی بارمته ئیسرائیلییه‌كان له‌به‌رامبه‌ر ئازادكردنی گیراوه فه‌ڵه‌ستینییه‌كان ده‌ربڕی.
بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له‌میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت، جه‌خت له ئاگربه‌ستی هه‌میشه‌یی له كه‌رتی غه‌ززه ده‌كه‌ینه‌وه، كه ده‌بێته هۆی كشانه‌وه‌ی ئیسرائیل له ته‌واوی كه‌رتی غه‌ززه و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان.
هه‌روه‌ها بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا روونیشیكردووه‌ته‌وه، ئاماده‌ین بۆ ئاڵوگۆڕی بارمته ئیسرائیلییه‌كان له‌به‌رامبه‌ر ئازادكردنی گیراوه فه‌ڵه‌ستینییه‌كان.
حه‌ماس داواشی له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كرد، فشار بخاته‌سه‌ر ئیسرائیل، تاكو كۆمه‌ڵكووژییه‌كانی له كه‌رتی غه‌ززه بوه‌ستێنێت.
پرۆژەبڕیارەکە لەلایەن هەشت ئەندامی ناهەمیشەیی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییەوە پێشکەشکرابوو کە بریتین لە وڵاتەکانی (جەزائیر، ماڵتا، مۆزەمبیق، گویانا، سلۆڤینیا، سیرالیۆن، سویسرا و ئیکوادۆر)، هەرچەندە رۆژی هەینی (22ـی ئاداری 2024) ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، سەبارەت بە پڕۆژەبڕیارێکی ئەمەریکا لەبارەی دۆخی غەززە کۆبووەوە بەڵام رووسیا و چین پڕۆژەبڕیارەکەیان رەتکردەوە (ڤیتۆ).
