حوسییەکان چوار ئۆپراسیۆنی سەربازی ستراتیژییان ئەنجامدا کە ناوجەرگەی ئیسرائیلی هەژاند
گروپی ئەنسارولڵا (حوسییەکان)ی یەمەن ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاند، چوار ئۆپەراسیۆنی سەربازییان بە کەڵک وەرگرتن لە شەش فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئەنجام داوە کە حەیفا، ئوم ئەلڕەشڕەش، نەگێڤ و بێرشەبایان کردۆتە ئامانج.
عەمید یەحیا سەریع، وتەبێژی سەربازی حوسییەکان لە بەیاننامەیەکی ڤیدیۆییدا ڕایگەیاند کە ئەم ئۆپەراسیۆنانە بە سەرکەوتوویی ئامانجەکانیان بەدیهێناوە.
یەحیا ساری ئاماژەی بەوەدا کە "ئۆپەراسیۆنەکان سەرکەوتنێکە بۆ گەلی ستەملێکراوی فەلەستین و وەڵامێکە بۆ تاوانەکانی جینۆساید و برسێتی لە کەرتی غەززە". وتەبێژەکە ئاماژەی بەوەشکرد، "لەبەرامبەر تاوانێکی جینۆسایددان کە بەدڵنیاییەوە مێژوو لەبیری ناکات"، ڕوونیشیکردەوە کە مێژوو هەڵوێستی ئەو پیلانگێڕە هاوبەش و هاوبەشانە لەبیرناکات کە بەشدارییان لە ئەنجامدانی تاوانەکەدا کردووە.
لە بەیاننامەکەیدا وتەبێژی هێزە چەکدارەکان هۆشداریی هێزە چەکدارەکانی بۆ هەموو ئەو کۆمپانیایانە دووپاتکردەوە کە مامەڵە لەگەڵ بەندەرەکانی ئیسرائیل دەکەن کە کەشتییەکانیان دەکرێنە ئامانج بەبێ گوێدانە شوێنی مەبەست، داوای لێکردن دەستبەجێ هەموو مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو بەندەرانە بوەستێنن بۆ پاراستنی سەلامەتی کەشتی و تیمەکانیان.
هێزی ئاسمانی ئیسرائیل ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند، ڕێگری لە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان کردووە کە لە یەمەنەوە هەڵدرابوو. وتەبێژی سەربازی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە، "هیچ ئاگادارکردنەوەیەک چالاک نەکراوە، بەپێی سیاسەتی دامەزراو". شایەتحاڵەکان باسیان لەوە کردووە کە سوپا لە کەنداوی ئیلات لە دووری باشووری ئیسرائیل ڕێگری لە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە کردووە.
