حووسییەكانی یەمەن جارێكی دیكە فڕۆكەخانەی بن گۆریونی بە ئامانج گرتەوە
حووسییەكانی یەمەن جارێكی دیكە فڕۆكەخانەی بن گۆریونی بە ئامانج گرتەوە.
یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەكدارەكانی یەمەن ڕایگەیاند كە ئەمڕۆ جارَكی دیكە لە چوارچێوەی ئەو گەمارۆ ئاسمانییەی خستوویانەتە سەر قەوارەی زایۆنی، فڕۆكەخانی "لد" كە لە قەوارەكە بە فڕۆكەخانی بن گۆوریون ناسراوە، لە ناوچەی داگیركراوی "یافا" نزیك بە تەلئەبیب بە مووشەكی بالسیتی سەروو دەنگ هایپەرسۆنیك، بەئامانج گرتووە.
بە وتەی یەجیا سەریع مووشەكەكە بە سەركەوتووی ئامانجەكەی پێكاوە و دوابەدوای هیرشەكەیش ملیۆنان زایۆنی ڕوویان لە پەناگەكانیان كردووە و گەشتی فڕۆكەكانیش لە فڕۆكەخانەی بن گۆریو ڕاگیراوە.
وتەبێژی هێزە چەكدارەكانی یەمەن وتیشی بێدەنگی بەرانبەر كۆمەڵكوژییەكانی كەرتی غەززە دەبێتە مایەی شەرمەزاریی وڵاتانی ئیسلامی و بەرانبەر دوژمانیان لاوازیان دەكات، یان ئەوەی ئەركە ئایینی و ئەخلاقی و مرۆییەكانی خۆیان بەرانبەر فەڵەستنیییەكان بەجێ بێنن.
جەختیشی لەوە كردەوە تا كاتێك كۆمەڵكوژییەكان لە كەرتی غەززە ڕانەوەستێت و گەرمارۆكانیان لەسەر هەڵنەگیرێت، چالاكییەكانیان توندتر دەكەنەوە.
