حکومەت دەنگۆی وەرگرتنی باج ڕەتدەکاتەوە: هیچ پەیوەندییەک لە نێوان مامەڵە فەرمییەکان و پێدانی کرێی خزمەتگوزارییەکان نییە
نوسینگەی ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران، ئەمڕۆ پێنجشەممەسەپاندنی سیستمی باج بەسەر هاوڵاتیاندا ڕەتکردەوە.
نوسینگەی ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا، کەدەستی موتەڵع کەوتووە، ڕایگەیاند: "ئەوەی لە هەندێک تۆڕی کۆمەڵایەتیدا بڵاوکراوەتەوە سەبارەت بە سەپاندنی سیستمی باج بەسەر هاوڵاتیاندا و کارنەکردنی هیچ مامەڵەیەک لە فەرمانگە حکومییەکاندا تەنها دوای دانەوەی کرێی کارەبا و ئاو، هەواڵێکی نادروست و چەواشەکارانەیە."
ڕوونیشیکردەوە، کە "ئەنجومەنی وەزیران هیچ بڕیارێکی بۆ سەپاندنی باج لەسەر هاوڵاتیان دەرنەکردووە، و بڕیارە ئاماژەپێکراوەکە، تایبەتە بە خاوەنکار و کارگە و لایەنە حکومییەکان، وەک جێبەجێکردنی ئەو بڕگانەی لە مادەی (18/ یەکەم، سێیەم)ی یاسای بودجەی گشتی هاتووە، کە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە دەنگی لەسەر دراوە، و لە چوارچێوەی پاڵپشتی کەرتی پیشەسازی و چالاککردنی کەرتی تایبەتدا، و وەک دووپاتکردنەوەی پابەندبوونی حکومەت بە جێبەجێکردنی یاسا کارپێکراوەکان و جێبەجێکردنی بڕگەکانی بە دادپەروەری و شەفافیەتەوە."
ئاماژەی بەوەشدا کە "ئەوەی بڵاوکراوەتەوە دەکەوێتە چوارچێوەی هەڵمەتەکانی ناوزڕاندن و چەواشەکاری ڕاگەیاندن کە ئامانجیان شێواندنی ڕاستییەکان و سەرلێشێواندنی ڕای گشتییە"، و دووپاتیشیکردەوە کە "حکومەت بەردەوامە لە جێبەجێکردنی پڕۆگرامەکانی خزمەتگوزاری و پەرەپێدان بە شێوەیەک کە لە بەرژەوەندی هەموو هاوڵاتیاندا بێت."
نوسینگەی ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران ، داوای لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن و هاوڵاتیان کرد، کە "دووربکەونەوە لە شوێنکەوتنی دەنگۆ و زانیارییە نادڵنیاکان
