حکومەت پێشوازی لە دەستپێشخەریی پزیشکانی دڵسۆزی بۆ عێراق دەکات
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، پێشوازی لە کۆمەڵێک پزیشکى ڕێکخراوی دڵسۆزی بۆ عێراق لە لەندەن دەکات
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووه،بڵاویکردەوە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی،ئەمڕۆ پێنجشەممە، پێشوازی کرد لە کۆمەڵێک پزیشکی ڕێکخراوی دڵسۆزی بۆ عێراق، کە بنکەکەی لە لەندەن"ـە، بە سەرۆکایەتی پزیشکی ڕاوێژکار جاسم موسەوی، بە ئامادەبوونی وەزیری تەندروستی.
وتیشی لە میانی دیدارەکەدا سودانی پێزانینی خۆی بۆ دەستپێشخەرییەکەی گروپەکە دەربڕی، بە تایبەت کە ئەمە سێیەم سەردانیانە بۆ عێراق و تیشکی خستە سەر پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی پێشوویان، لەوانە ئەنجامدانی نەشتەرگەرییە گرنگەکان بۆ ئەندامانی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە کاتی شەڕی داعش و پاڵپشتی خۆی بۆ کاری پێشەنگانەی گروپەکە دووپاتکردەوە و هانیانی دا شارەزاییەکانیان بگوازنەوە و بەشداری بکەن لە پەرەپێدانی تواناکانی کارمەندانی پزیشکی عێراقی لە چوارچێوەی عێراقدا.
سەرۆک وەزیران جەختی لە پابەندبوونى حکومەت کردەوە بۆ پاڵپشتی کردنی ئەم جۆرە دەستپێشخەرییانە و ئاماژەی بەوەکرد کە پیشەگەرە پزیشکییەکانى عێراق لێهاتوویی خۆیان لە بەناوبانگترین دامەزراوە پزیشکییەکانى جیهاندا سەلماندووە و بەشداریکردنیان لە پەرەپێدانی ژێرخانی کەرتی تەندروستی عێراق پێشوازی لێدەکرێت و بەردەوامیش دەبێت لە وەرگرتنی پشتیوانی.
لای خۆیانەوە ئەندامانی گروپەکە خواستی خۆیان دووپاتکردەوە بۆ ئەنجامدانی کاری خۆبەخشانە بۆ پاڵپشتیکردنی کەرتی تەندروستی لەگەڵ ئامادەیی ژمارەیەکی زۆر لە پزیشکانی عێراقی لە دەرەوەی وڵات بۆ ئەوەی دەستی هاوکاری درێژ بکەن بۆ پەرەپێدانی خزمەتگوزارییە پزیشکییەکان لە عێراق و هاوکاربوون لە دابینکردنی پسپۆڕییە پێویستەکان بۆ تەواوکردن و دابینکردنی هەموو چارەسەرێکی پێویست بۆ هاووڵاتیانی عێراقی لە نەخۆشخانەکانی عێراق.
