حکومەتی عێراق بەدوو مەرج بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی شەش دەدات
ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بەزۆرینەی دەنگ بریاری خەرجکردنی مووچەی مانگی شەشی پەسەند کرد.
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق كۆبووەوە و بڕیار لەسەر خەرج كردنی مووچەی مانگی 6ی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان درا.
ڕاوێژكارێكی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئاشكرای كردووە، داوا كراوە حكومەتی هەرێم بە زووترین كات داهاتی نانەوتی ڕەوانەی دارایی عێراق بكات.
وتوشیەتی، “ماوەی دوو ڕۆژ دانراوە بۆ چارەسەركردنی كێشەی كۆمپانیا نەوتییەكان تاوەكو هەناردەی نەوت دەستپێبكاتەوە”.
مەرجەکان بریتیین لە:
1- رادەستكردنی داهاتی نانەوتیی هەرێم كە 120 ملیار دینارە.
2- شاندى حكومەتی هەرێم كە لە بەغدادە، لەماوەی 72 كاتژمێردا كێشەكان لەبارەی داهاتی نانەوتیی لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ چارەسەر بكات.
3- كۆمپانیا بیانییەكانی كەرتی نەوتی هەرێم پابەندبن بە گرێبەستەكانیان و كۆسپەكانی بەردەم بەرهەمهێنانی نەوت لاببەن و بەپەلە دەست بە بەرهەمهێنان بكەنەوە بەو نرخەی كە حكومەتی عێراق بۆ بەرهەمهێنان دیاریكردووە كە 16 دۆلارە بۆ هەر بەرمیلێك.
