حکومەتی عێراق لیژنهیهك بۆ چارەسەرکردنی كێشهی پلەبەندی پزیشکی پێكهێنا
سهرۆك وهزیرانی عێراق لیژنهیهكی دروستكرد بۆ چارەسەرکردنی پرسی مەرجەکانی پلەبەندی پزیشکی بۆ دەرچوانی کۆلێژی پزیشکی و خاوەن پیشە تەندروستییەکان، بە مەرجێک لیژنەکە لەماوەی دو هەفتەدا کارەکانی تەواو بکات.
نوسینگەی سهرۆك وهزیرانی عێراق له ڕاگهیهندراوێكدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە، بڵاویكردهوه، محهمهد شیاع سودانی فەرمانی پێکهێنانی لیژنەیەکی کرد بە سەرۆکایەتی وەزیری تەندروستی، کە سەرۆکی سەندیکای پزیشکان و نوێنەرانی ئەنجومەنی خزمەتگوزاری فیدڕاڵی و وەزارەتی دارایی و پزیشکانی گەنج لەخۆبگرێت، بۆ ئەوەی هەنگاوی کردەیی بگرنەبەر بۆ چارەسەرکردنی پرسی مەرجەکانی پلەبەندی پزیشکی بۆ دەرچوانی کۆلێژی پزیشکی و خاوەن پیشە تەندروستییەکان.
ئاماژهی بهوهشكرد، تهنها دو هەفتە بۆ لیژنهكه دیاریكراوه بۆ ئهوهی کارەکانی تەواو بکات بۆ تەواوکردنی ئەو ماوە پێویستە کە لە یاساکەدا هاتوە، بۆ ئەوەی بتوانن لە بوارەکانیان لە کەرتی تایبەت و لە خزمەتگوزارییە پزیشکی و چارەسەرییەکان کاربکەن.
ئهو بڕیارهی سودانی لهكاتێكدایه كه پێشتر سەندیکای پزیشکان و دەرمانسازانی عێراقی زەنگی مەترسی لێدابو لهبارهی ههزاران دهرچوی کۆلێژەکانی پزیشکی و دەرمانسازی و بوارە تەندروستییەکانی دیکە کە لە بێکاریدا دەخولێنەوە؛ ئەوەش بەھۆی ئەو ژمارە زۆرەی ڕو لەو بوارانە دەکەن، بێ ئەوەی نەخۆشخانە حکوومییەکان توانای ئەوەیان ھەبێت ھەمویان وەربگرن.
