حکومەتی هەرێم بڕیاریدا مووچەی مانگی یازدەی ساڵی ڕابردوو دابەش بکات دوای ماوەیەک لە ڕاگرتنی
دوای 65 لە دابەشنەکردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم بۆ مانگی 11ـی ساڵی ڕابردوو 2024، وەزارەتی دارایی حکومەتی ماوە بۆ درێژکراوی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی 11ـی ساڵی رابردوو ڕاگەیاند.
هەرچەندە چوار رۆژە لە ساڵی نوێداین (2025) و هێشتا فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان مووچەی دوو مانگی ساڵی رابردوویان وەرنەگرتووە، هاوکات وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم لیستی مووچەی مووچەخۆران ڕاگەیاند بۆ مانگی یازدە و بڕیارە لە سبەی یەکشەممە 5ـی 1ـی 2025 دەست بە دابەشکردنی بکرێت.
ڕۆژی یەکشەممە مووچەی مانگی 11ـی 2024ـی مووچەخۆران دابەش دەکرێت.
ڕۆژی یەکشەممە 5ـی 1ـی 2024، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی دووەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و بەگوێرەی ڕاگەیاندراوێکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕۆژی چوارشەممە 8ـی 1ـی 2024 کۆتایی بە دابەشکردنی مووچە دێت.
لە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە و خانەنشینانی بەرگری شارستانی، خاون پێداویستییەکانی تایبەت، کەسوکاری شەهیدانو ئەنفالکراون و زیندانانی سیاسی دابەش بکرێت.
كلمات مفتاحية
- مووچەخۆران
- هەرێمی کوردستان
- حکومەتی هەرێم
- مووچە
- بودجە
- فەرمانبەرانی هەرێم
- وەزارەتی دارایی
- کابینەی نۆیەم
