حکومەتی هەرێم جه‌خت له كاركردن و گفتوگۆی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕاڵ ده‌كاته‌وه له‌پێناو دابینكردنی موچه
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان جه‌خت له كاركردن و گفتوگۆی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕاڵ ده‌كاته‌وه، له‌پێناو دابینكردنی موچه و شایسته داراییه‌كانی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان و راشیده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته وه‌زاره‌تی دارایی فیدڕاڵ، موچه‌ی هه‌رێمی كوردستان خه‌رج بكات و وه‌ك مافێكی شایسته به موچه‌خۆران به دوری بگرێت له هه‌ر ناكۆكیه‌كانی نێوان هه‌ردولا.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به سه‌رپه‌رشتی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیران و ئاماده‌بونی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆبوه‌وه.
له ده‌ستپێكی كۆبونه‌وه‌كه‌دا، سه‌رۆك وه‌زیران، به ناوی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له ده‌سپێشخه‌ری سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات تایبه‌ت به ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست و وه‌ستانی شه‌ڕ و پشتیوانی هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات له پێناو چه‌سپاندنی ئاشتی و سه‌قامگیریی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
له بڕگه‌ی یه‌كه‌می كۆبونه‌وه‌دا، ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی و ئابوری، له ڕاپۆرتێكدا، هه‌ڵسه‌نگاندنێكی بۆ بارودۆخی دارایی ئێستای هه‌رێمی كوردستان خسته‌ڕو، به تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی به بڕیارێكی ناده‌ستوری و نایاسایی و به شێوه‌یه‌كی ناڕه‌وا ، وه‌زیری دارایی فیدراڵ ، موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستانی بڕی.
وه‌زیری دارایی و ئابوری له ڕاپۆرته‌كه‌دا، به وردیی و به زانیاری و ژماره خشته‌ی داهات و خه‌رجیییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی بۆ ساڵی دارایی 2025 له 2025/1/1 تاوه‌كو 2025/6/20 خسته‌ڕو، له خشته‌ی داهاته‌كاندا، سه‌رچاوه‌ی داهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستانی ڕونكرده‌وه و له به‌شێكی دیكه‌ی ڕاپۆرته‌كه‌ی وه‌زیری دارایی و ئابوری، داتا و ژماره‌كانی خشته‌ی خه‌رجی مانگانه‌ی موچه و به‌ركاربردن و پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنانی خسته‌ڕو و ئاماژه به‌وه‌كرد، "مانگانه سه‌رجه‌م ئه‌م داتا و ژمارانه، له چوارچێوه‌ی ته‌رازوی پێداچونه‌وه، ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی فیدڕاڵ كراون و له لایه‌ن تیمی هاوبه‌شی دیوانی چاودێری دارایی فیدڕاڵ و هه‌رێم، به شێوه‌یه‌كی وه‌رزی، پێداچونه‌وه و وردبینیان بۆ كراوه"، له كۆتایی ڕاپۆرته‌كه‌ش، چه‌ند پێشنیارێك خرانه‌ڕو بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كانی به‌كاربردنی وه‌زاره‌ته‌كان، به ئاراسته‌ی ئه‌وه‌ی كاری له پێشینه بۆ دابینكردنی شایسته‌كانی موچه‌خۆران بێت كه پێشه‌نگی بایه‌خی حكومه‌تی هه‌رێمه.
هه‌ر له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا، سه‌رۆك وه‌زیران به ناوی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه، پێزانینی بۆ خۆڕاگری و پشودرێژی موچه‌خۆران و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانی ده‌ربڕی، كه به هۆی نه‌ناردنی شایسته داراییه‌كانیان له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدراڵه‌وه، له دۆخێكی دارایی سه‌ختدان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران تێگه‌یشتنی ته‌واوی بۆ بارودۆخی ناهه‌مواری هاوڵاتییان هه‌یه كه به‌هۆی ئه‌م ڕێكاره ناڕه‌وایانه‌وه.
مه‌سرور بارزانی دڵنیاییدا، "هه‌مو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن مافه‌كانیان نه‌فه‌وتێت و له گفتوگۆكانیش له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵ به‌رده‌وامن بۆ ئه‌وه‌ی له ماوه‌یه‌كی نزیكدا، بگه‌نه چاره‌سه‌رێك بۆ كێشه‌ی موچه كه به ڕێكارێكی ناده‌ستوری، وه‌زاره‌تی دارایی فیدڕاڵ بڕیاری ڕاگرتنی موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستانی دا كه دژ به بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵیشه، سه‌رۆك وه‌زیران ڕونیكرده‌وه، "بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه ، بڕیاره شاندێكی حكومه‌تی فیدڕاڵ له‌م ڕۆژانه سه‌ردانی هه‌ولێر بكات".
له دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینه‌وه، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر كاركردنی به‌رده‌وام له پێناوی دابینكردنی موچه و شایسه‌ته داراییه‌كانی موچه‌خۆرانی هه‌رێم، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هه‌ردو وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری و سامانه‌سروشتییه‌كانی ڕاسپارد كه به‌رده‌وام بن له گفتوگۆكانیان له‌گه‌ڵ هاوتاكانیان له حكومه‌تی فیدڕاڵ به ئاڕاسته‌ی گه‌یشتن به له‌یه‌كترگه‌یشتنی هاوبه‌ش له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕو، "ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هه‌ڵوێستی خۆی دوپات ده‌كاته‌وه كه هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندییه‌كانی خۆی به‌جێگه‌یاندوه و پێویسته وه‌زاره‌تی دارایی فیدڕاڵ، موچه‌ی هه‌رێمی كوردستان خه‌رج بكات و وه‌ك مافێكی شایسته به موچه‌خۆران به دوری بگرێت له هه‌ر ناكۆكیه‌كانی نێوان هه‌ردولا"، هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێشوازی له ده‌ستپێشخه‌ری سه‌ردانی شاندی حكومه‌تی فیدڕاڵ ده‌كات بۆ هه‌ولێر بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه.
سه‌باره‌ت به ڕاپۆرته‌كه‌ی وه‌زیری دارایی وئابوریش، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران جه‌ختیكرده‌وه له‌سه‌ر گرنگی پێداچونه‌وه به داهات وخه‌رجییه‌كان به شێوه‌یه‌كی گشتی و ڕێكخستنه‌وه‌یان به‌جۆرێك، كه دابینكردنی موچه‌ی موچه‌خۆران، كاری له‌پێشینه‌ی سیاسه‌تی دارایی گشتیه له هه‌رێم. هه‌روه‌ها جه‌خت له گرنگیی ڕێكخستنه‌وه‌ی خه‌رجی به‌كاربردن و نه‌سریه‌ی وه‌زاره‌ت و داموده‌زگاكان و پێداچونه‌وه به بواره‌كانی ئه‌م خه‌رجییانه كرا، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش، لیژنه‌یه‌ك ڕا‌سپێردرا كه به هامه‌هه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان، پێداچونه‌وانه به داهات و خه‌رجی به‌كاربردنی وه‌زاره‌ت و داموده‌زگاكان بكه‌ن.
