حکومەتی هەرێم دامەزراندن لە پارێزگای هەڵەبجە ڕادەگەیەنێت
بەپێی راگەیەندراوێكی حكومەتی ماوە بۆدرێژکراوی هەرێم، ئەنجومەنى راژەى گشتى هەڵدەستێت بە وەرگرتنى فۆرمى داواکاریی دامەزراندن بۆ پارێزگای ناوبراو بە شێوەى گرێبەست بە ڕەچاوکردنى خاڵەکانى خوارەوە:
1. پێویستە پێشکەشکار ئیمێلی تایبەت بە خۆی لە ئەکاونتی (Gmail) هەبێت و (Sign-in) کرابێت بۆ ئەوەی بتوانێت فۆرمی داواکاری دامەزراندن پڕبکاتەوە.
2. تەنیا دانیشتوانى سنورى پارێزگاى هەڵەبجە دەتوانن فۆرمى داواکارى دامەزراندن پێشکەش بکەن.
3. پێشکەشکار بۆی هەیە تەنیا یەک پسپۆرى لە فۆرمى داواکارى دامەزراندن هەڵبژێریت.
4. پێشکەشکار دەتوانێت تا 3 وەزارەت و لایەنى نەبەستراو بە وەزارەت بۆ کارکردن لە بواری پسپۆرییەکەی هەڵبژێرێت، بە مەرجێک پسپۆرییەکەی لە لایەن وەزارەتەکە داواکرابێت.
5. ناردنی زیاتر لە یەک فۆرمی داواکاری لە لایەن پێشکەشکار رێگەپێدراو نییە و دەبێتە هۆکاری دورخستنەوەی.
دوا وادەى ناردنى فۆرمى داواکارى ڕێکەوتى 15ی 6 دەبێت
