حکومەتی هەرێمی کوردستان له ڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆوه دەستی به هەناردەکردنی نەوت کردووه
لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، کە هەرێمی کوردستان له ڕێگەی سۆمۆوه دەستی به هەناردەکردنی نەوت کردووه و لیژنەکە گەشبینین به چارەسەرکردنی قەیرانی مووچەی هەرێمی کوردستان.
دارا حەمە، ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق ڕۆژی یەکشەممە جەختیکردەوە، کە هەرێمی کوردستان بەپێی ڕێککەوتنەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و هەرێم دەستیکردووە بە هەناردەکردنی نەوت لەڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە و ئاماژەی بەوەشکرد، کە ئەمە گەشبینییەک دەخوڵقێنێت بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.
دارا حەمە لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئەل"موتەڵع"، ئەمڕۆ یەکشەممە گوتوویەتی: "فەرمانبەرانی هەرێم باجی ناکۆکییەکانی نێوان حکومەتی بەغدا و هەولێریان داوە"، دەشڵێت: وەک لیژنەی یاسایی داوای هەنگاوی پێویستیان کردووە بۆ کۆتاییهێنان بە قەیرانەکانیان.
ئەندامی لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دارا حەمە دەشڵێت:"ئێمە گەشبینین بە دەنگدان لەسەر یاسای بودجە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەردوولا، چونکە هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی سۆمۆوە دەستیپێکردووە و ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبوونی داهات و چارەسەرکردنی قەیرانی مووچەی فەرمانبەران".
